تەرمی خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا دەگەڕێندرێتەوە بۆ زێدی خۆی

تەرمی خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا لە پزیشکی دادی سلێمانیەوە وەرگیرایەوە. تەرمەکە دوای مەراسیمێک لە پارکی ئازادی بەرەو باکوری کوردستان رەوانە دەکرێت.

خەباتکاری راگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا لە نزیک ناوچەی سەیدسادقی سەر بە سلێمانی لە باشوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە تیرۆرکرابوو. تەرمی گوڵستان تارا لە پزیشکی دادی سلێمانی وەرگیرایەوە.

لە پارکی ئازادی مەراسیمێک سازکرا و دوای مەراسیمەکە تەرمی گوڵستان تاران دەگەڕێنرێتەوە بۆ شاری ئێلیحی باکوری کوردستان.

لە ٢٣ی ئاب لە نزیک ناوچەی سەید سادق لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک گوڵستان تارا وهێرۆ بەهادین شەهیدبوون، شەش خەباتکاری دیکەی راگەیاندنی ئازادیش برینداربوون.