تەرمی شەهید خەبات جودی و سەرحەد ژیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا
تەرمی گەریلاکانی هەپەگە خەبات جودی و سەرحەد ژیان پانۆس لە نەخۆشخانەی حکومی شەرناخ ڕاگیرابوو، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی، لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیراوە.
تەرمی گەریلاکانی هەپەگە خەبات جودی و سەرحەد ژیان پانۆس لە نەخۆشخانەی حکومی شەرناخ ڕاگیرابوو، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی، لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیراوە.
گەریلاکانی هەپەگە خەبات جودی (ڕەشید چەڤیک) و سەرحەد ژیان پانۆس (فەیسەڵ سەڤینچ) لە هێرشەکانی ٢١ ی حوزەیران و ڕۆژانی دواتر شەهیدبوون، تەرمەکانیان لە ١٨ ی ئاب هێنرایە نەخۆشخانەی حکومی شەرناخ، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی، تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.
تەرمی شەهید خەبات جودی بە بەشداری ڕێکخستنی دەم پارتی و دەبەپە و هاوڵاتیان لە شەرناخ بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە سەرحەد ژیان پانۆس لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بردرایەوە بۆ ئاگری.
٤ تەرم کە لە نەخۆشخانەکە ڕاگیرابوون لە گۆڕستانی بێکەسانی شەرناخ بەخاکسپێردران، ٢ تەرمیش هێشتا لە تەرمخانەی نەخۆشخانەکە ماون.