تەرمی ژنێك لە بەردەڕەش دۆزرایه‌وه
تەرمی ژنێك لە شارۆچكەی بەردەڕەش دۆزرایەوە كە شوێنەواری گولـلە بە جەستەوەیەتی.
تەرمی ژنێك لە شارۆچكەی بەردەڕەش دۆزرایەوە كە شوێنەواری گولـلە بە جەستەوەیەتی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە پەیجی فەرمیی خۆی لە فەیسبوك بڵاوی كردەوە: پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ تیمەكانیان له سنووری شارۆچكەی به‌رده‌ڕه‌ش، ئاگادار كراونەتەوە لە بوونی تەرمێك لە ناوچەكە.
ئاماژە بەوەیش كردووە: تیمەكانیان چوونەتە ناوچەكە و ته‌رمی ژنێكیان دۆزیوەتەوە كه شوێنەواری گوللـه به‌جه‌سته‌یه‌وه هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، ئامەژەی بەوەداوە تەرمەكەیان، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كردووە و تائێستا نەناسراوەتەوە، بەڵام پێشبینی ده‌كەن، ته‌مه‌نی ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵان بووبێت و دۆسیەیان بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە بە مەبەستی دۆزینەوە تۆمەتباران و ڕادەستكردنیان بە دادگا.
ف.ق