تەڤگەری ئازادی: ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆزی کەرکوک تەواو بوون
کۆمیتەی ئامادەکاریی ئاهەنگی نەورۆز لە ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی، تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی بۆ ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک ڕاگەیاند.
کۆمیتەی ئامادەکاریی ئاهەنگی نەورۆز لە ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی، تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی بۆ ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک ڕاگەیاند.
سۆران سەردار ئەندامی دەستەی ئامادەکار و ووتەبێژی ئاهەنگی نەورۆز لە ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و سەبارەت بە ڕاگەیاندنی هەواڵی کۆتایی هاتنی تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک و هەروەها ناوبراو کات و شوێنی ئەنجامدانی ئاهەنگەی ڕاگەیاند.
سۆران سەردار ئەندامی دەستەی ئامادەکار و ووتەبێژی ئاهەنگی نەورۆز لە ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ی ڕاگەیاند: "ئێمە وەکو کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز لە کەرکوک بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز، ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز دەکەین، وەکو لای هەمووان ئاشکرایە، هەموو ساڵێك ئێمە وەکو ئەنجومەنی هەڕێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەدەبەین، ئەمساڵیش وەکو ساڵانی پێشوو ئاهەنگی جەماوەری لەناوچەی شێوەسوری سەر بەناحیەتی تەقتەق ساز دەکەین".
هەروەها سەبارەت بەکاتی ئەنجامدانی ئاهەنگەکە ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ئامدەکاری ئاهەنگەکە ووتی: " سبەی رۆژی هەینی، کە دەکاتە ١٧ی ئادار، لەژێر دروشمی 'نەورۆز هێمای شۆڕشی گەلانە، لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا' ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک لە ناوچەی شیوەسوری سەر بەناحیەی تەقتەق لە کاتژمێری ١ی پاش نیوەڕۆی سبەی ١٧ی ئادار پیرۆز دەکرێت ".
لە کۆتایدا سۆران سەردار بەناوی دەستەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاڕاستەی کەرکوکییەکان کرد و ووتی: "داواکارم لە سەرجەم کەسایەتی، ڕێکخراوەکان و لایەنە سیاسیەکان، سەرجەم چین و توێژەکانی شاری کەرکوک و تەواوی باشوری کوردستان، کە رۆژی هەینی ١٧ ئادار، بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک بن تا بتوانین پێکەوە ئاهەنگی سەری ساڵی کوردی پیرۆز بکەین".
ژ.ت