تولای حاتەم ئۆغۆللاری: پێویستە دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە نەورۆزی دەپ قسەی کرد و ڕایگەیاند پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە نەورۆزی دەپ قسەی کرد و ڕایگەیاند پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە.
لە ئاهەنگی نەورۆزی دەپ لە خارپێت، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کوردەکان دەکوژێت، سەبارەت بە قسەکەی ئەردۆگان کە گوتی "ناهێڵین لە باشووری وڵات تیرۆریستان دابمەزرێت"، حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "خاکی کوردەکان ناوی "تیرۆریستان" نیە، ناوی کوردستانە".
حاتەم ئۆغۆللاری ئاماژەی بەوە کرد دەوڵەت بە نیازی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیە لە دەرەوەی وڵات، بۆ ئەمەش پەیماننامە لەگەڵ عێراق دەبەستێت، دەیەوێت لەسەر تەرم کەمپەینی هەڵبژاردن بکات، ئەم هەوڵ و سیاسەتەی دەسەڵاتی شەرمەزار کرد.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند چارەسەر پرسی کورد بۆ ئازادی گەلانی تورکیا و دیموکراسی گرنگە، گوتی: "سەرەڕای هەموو قوربانیدانەکان، گەلی کورد پێداگرە لەسەر ئاشتی. هۆکاری ئەمەش باوەڕیانە بە ئاشتی، وەرن پێکەوە پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتیانە چارەسەر بکەین. وەرن بۆ چارەسەر دەست بە کۆبوونەوە و دیالۆگ بکەین.
تاکە ڕێگەی چارەسەرکردنی پرسی کورد کە ٤٠ ساڵە بەردەوامە، ئاشتی و دیالۆگە. پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت و دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە".