'تۆڵەی شەهیدان لە بکوژ و سیخوڕەکان دەکەینەوە'
ئەندامانی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال ئاماژەیان بەوەکرد، میتی تورک و پاراستنی پەدەکە جێگەی داعشیان گرتۆتەوە لە هەرێمەکەدا و وتییان: "ئەو کەسانەی دەستیان لە خوێنی شەهیداندایە، ڕەحمیان پێناکەین."
ئەندامانی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال ئاماژەیان بەوەکرد، میتی تورک و پاراستنی پەدەکە جێگەی داعشیان گرتۆتەوە لە هەرێمەکەدا و وتییان: "ئەو کەسانەی دەستیان لە خوێنی شەهیداندایە، ڕەحمیان پێناکەین."
دوای کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دەوڵەتی عێراق، جوڵە و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شەنگال زیاتربووە و چەندین کەس لە شەنگال شەهید بوون. لەگەڵ زیاتر بوونی هێرشەکاندا ڕێکخراوە دیموکراتیک و گەلی شەنگال بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە دەرکەوتن و پەیامی تۆڵەکردنەوەیان دا. بەتایبەت دوای هێرشەکانی سەر بنەماڵەی شەهیدان، توڕەی گەل لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ماڵە بارزانی هاوکارییان زیاتربووە.
لە بارەی ئەم بابەتەوە ئەندامانی ڕێکخراوی شەهیدانی شەنگال قسەیانکرد و پەیامی تۆڵەکردنەوەیان دا.
یەكێک لە ئەندامی بنەماڵەی شەهیدان دایکە پاکیز دەربارەی کەسایەتی و تێکۆشانی شەهید سەعدون میرزا عەلی قسەیکرد و وتی: "سەعدون ئەندامی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان بوو، لەسەر ڕێگەیی شەهیدان بە دڵسۆزیەوە کار و خەباتی دەکر. لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرا بە ئامەنج. پێشتر داعش منداڵەکانمانیان شەهید دەرکر، بەڵام هێندی ئێستا و بەم شێوەیە ئازارمان نەبوو. ئەوکاتە دەمانزانی دوژمن هەیە، دەمانزانی ڕێگە و ماڵەکانمان سەلامەتن، دوژمن لەدەوربەرمان بوو. شەهیدبوونی ئەو کاتە وەک ئێستا بە ئازارنەبوو."
میت و سیخوڕەکان جێگەی داعشیان گرتۆتەوە
دایکە پاکیز ئەوەی دەسنیشانکرد لە مرۆدا سیخوڕەکانی ماڵە بارزان جێگەی داعشیان گرتۆتەوە و ئەم داوایەی لە کۆمەڵگای ئێزیدی هەبوو: "هیوادەخوازم هەموو بنەماڵەکانی ئێزید چاو و گوێیان لە منداڵەکانیان بێت. خوێنی کەسانی وەک سەعدون، پیر چەکۆ، سەید، دژوار و هەموو شەهیدان مەخۆنەوە، کاتێک کەسێکی سیخوڕ دەستگیردەکرێ، هیچ کەسێک نەڵیت بۆ دەستگیرکراوە. پێویستە بنەماڵەکان ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت."
هێرشی سەر ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان
یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان خدر حەمید کە ساڵانێکی زۆر لەگەڵ سەعدون کار و خەباتی دەکرد و باسی لەکار و خەباتی سەعدون کرد و وتی: "هەڤاڵ سەعدون کارەکانی بنەماڵەی شەهیدانی دەکرد. برایەکی لە دەستی داعشدابوو. خۆی لە خۆیدا هیچ جیاوازیەک لە نێوان دەوڵەتی تورک و داعشدا نیە. هەرگیز بیرمان لەوە نەدەکردوە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان بکرێ بە ئامانج."
'با خیانەتکاران لە ماڵەکانیاندا بە ئاسودەی نەخەون'
خدر حەمید توڕەی و هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هێرشەکان دەربڕی و وتی:ئەو کەسانەی دەستیان لە خوێنی شەهیدانماندا هەبێت، با بە ئاسودەی نەخەون و نەڵین ئاسودەیین لە ماڵەکەماندا. هەرکاتێک دەرکەون ڕەحمیان پێناکەین. تا ئێستا هیچ کەسێک گلەی لە هەڤاڵ سەعدون نەکردوە. هەمیشە لەسەر بیرو باوەڕی خۆیبوو. سیخوڕان وا تێنەگەن سەعدون بێ کەسوکارە، ئێمە هەموومان کەسوکاری سەعدونین و تۆڵەیان لێدەکەینەوە."