' تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە'
ئەندامانی دەزگا و رێکخستنەکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بێدەنگی حکومەتی عێراقیان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد و باسی ئەوەیان کرد کە تاوەکو کۆتایی لەسەر رێچکەی شەهیدەکانیان دەبن.
ئەندامانی دەزگا و رێکخستنەکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بێدەنگی حکومەتی عێراقیان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد و باسی ئەوەیان کرد کە تاوەکو کۆتایی لەسەر رێچکەی شەهیدەکانیان دەبن.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢ جار شەنگالی بۆردومان کردووە و لە ئەنجامدا ٣ فەرماندەی کۆمەڵگەی ئێزدی شەهید بوون. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق قسەی نەکردووە و نارەزایی دەرنەبڕیوە. ئەندامانی دەزگا و رێکخستنەکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد."
لەم بارەیەوە برۆ بەرەکات ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال رایگەیاند، ئەوانەی هاوکاری دەوڵەتی تورک و پەدەکە دەکەن خائینن و وتی، " بە ئەنقەست ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەرخۆدانیان کرد. لێرەوە تاوەکو رەققە بەرخۆدانیان کرد داعشیان تێکشکاند. ئێمەش لە بەرامبەر دوژمنان دەبینە ئاستەنگ و تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە."
سەعدون یوسف ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای بۆرکیش بێدەنگی حکومەتی عێراقی شەرمەزار کرد و وتی، " هەموو رۆژێک عێراق لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان دەکرێت و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا قاڕەمانەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکرێنە ئامانج و شەهید دەکرێن. ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی خۆمان وەک هاوڵاتی عێراق دەبینین. بەڵام بە داخەوە دەوڵەتی بەو چاوە سەیری ئێمە ناکات و ئێمە وەک هاوڵاتی خۆی نابینێت. ئێمەش هیچ هیوایەکمان بە دەوڵەتی عێراق نییە و خاوەنداری لە خاک و شەهیدەکانمان دەکەین."
یوسف دەشڵێت، " تاوەکو کۆتایی خاوەنداری لە خاک و هێزی خۆمان رێگەی شەهیدان دەکەین و دەبینە هێزێک. ئێمە لەدژی داگیرکەری سەر خاکمان دەوەستینەوە و لەسەر رێچکەی شەهیدانمان تێدەکۆشین."
ف.ق