تیمی وڵامدانەوەی یەپەسە لە ئامەد لەدژی سیخوڕەکان چالاکی ئەنجامدا

تیمی وڵامدانەوەی شەهید دکتور دڵشاد ئامەدی یەپەسە رایگەیاند، لە ئامەد لە بەرامبەر ٢ ئۆتۆمبێڵ کە ٤ سیخوڕیان تێدابوو، چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەی تیمی وڵامدانەوەی شەهید دکتور دڵشاد ئامەدی یەپەسەدا هاتووە: ٢٥ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٠٠ لە نێوان زیندانی پیتی دی ئامەد و یاریگای شارەکە، لە بەرامبەر ٢ ئۆتۆمبێڵی سیخوڕەکانی دوژمن کە بۆ خواردنەوەی خواردنەوە کحوڵیەکان هاتبوونە دەرەوە، تیمەکانمان چالاکیان ئەنجامداوە."

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە دوای تەقینەوەکە، ئامبولانس و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی داگیرکەران بەرەو هەرێمەکە بەڕێکەوتوون.

بەردەوامی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە: " ئاشکرا بوو کە لەنێو ئۆتۆمبێڵەکاندا چوار سیخوڕی دوژمن هەیە و دووانیان ماوەیەکی زۆر بوو لەلایەن تیمەکانمانەوە چاودێری دەکران. ئەو دوو سیخوڕە کاریان دیاریکردنی خانەوادەی گەریلاکان بوو و هەوڵیان دەدا، خانەوادەکان لەژێر ناوی ئیشکگری ڕۆڵەکانیان، بە زۆر ببنە بەردەم باڵەخانەی هەدەپەی شارەکە. دوو سیخوڕەکە بە ناوەکانی ئایتوغ ئەڕ و عەلی کە لە چالاکیەکەدا بریندار بوون، بۆ نەخۆشخانەی لێکۆلینەوەی ئامەد گواسترانەوە. نازانریت دۆخی سیخوڕەکان چوونە."

ف.ق