تەژەئا بانگەوازی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان کرد

تەڤگەری ژنانی ئازادی (تەژەئا) ٧٣مین ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و داوای کرد کە هەموو کەسێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان تێبکۆشن.

تەژەئا بە بۆنەی ٧٣مین ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ڕۆژبوونی ٧٣مین ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمڕالی دەستبەسەرە، لە هەموو گەلان و ژنان پیرۆز بێت. ٤ی نیسان کە بۆ ئێمە بە واتای سەرلەنوێ ژیانەوە دێت، بە جۆش و خڕۆشی نەورۆزەوە پێشوازی دەکەین."

لە راگەیەکراوەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیری سەختی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا و راگەیەنرا کە گۆشەگیری ئێستا لەسەر هەموو کۆمەڵگایە، ژیانێکی گۆشەگیرکراو لەسەر هەموو ژنان و کۆمەڵگادا دەسەپێنرێت.

لە راگەیەنراوەکەی تەژەئادا باسی ئەوەکرا، " ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئازادی گەل و ژنانی کورد لە ڕووی مێژوویی و فەلسەفی و سیاسیەوە پێکەوە وابەستەیە. لەدژی هەوڵدانی شاردنەوەی ئەم ڕاستیە، پێویستە هەموو کەسێک تێبکۆشێت."

لە کۆتاییدا یادی شەهیدانی ڕێپێوانی ئامارا کرایەوە و داوای ئەوەکرا کە ٤ی نیسان ببێتە هۆی ژیانێکی ئازاد.

ف.ق