ڤیدیۆی ئەو چەکانەی سوپای تورک بڵاوکرایەوە، کە گەریلا دەستی بەسەردا گرتوون

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چەکانەی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلاکان دا لە شاخی هەکاریدا دەستیان بەسەردا گیرابوو.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چەندین چەک و تەقەمەنی بڵاو کردەوە، کە لە ٢٦ی تشرینی دووەم دا لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی هێزەکانی گەریلادا دەستیان بەسەردا گیرابوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئەم زانیاریانەی لەوبارەیەوە بڵاوکردبوویەوە:

"لەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا ٤٢ داگیرکەر لەگەڵ فەرماندەکانیان دا سزادران. هاوکات ١٧ سەنگەر، ٢ چەکی ئەی ٤ ، چەکێکی بۆمبهاوێژ، کۆگایەکی خۆراک، ٢ سیستەمی کامێرای چاودێریی مۆبیس، چەندین چەک و کەرەستەی سەربازی بەتەواوی تێکشکێنران. ٤ چەکی ئێم پی تی – ٥٥ ، ٤ دوربینی چەکی ئێم پی تی – ٥٥ ، چەکێکی بۆمبهاوێژ، ئامێرێکی دەستنیشانکردن، چەکێکی نیشانەشکێنی تایبەت، دوربینێکی گەرمی (حەراری)، تەلەفۆنێک، قەمەیەک، کە ناوی ئۆگوز خان ئاڵپی لەسەر هەڵکەندراوە و ٣ سەرچاوەی هێز، دەستیان بەسەردا گیرا".

ژ.ت