وڵات داڵاهۆ؛ فیداکاری پێشەنگی شاخی ئامێدی

وڵات داڵاهۆ ئەو گەریلایەیی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکانی پارستنی مەدیا چەندین چالاکی ئافرێنەری ئەنجامدا، لە شاخی ئامێدی بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگی بەرخۆدان.

وڵات لە ژیانی شۆڕشگێڕی خۆیدا وتەکەی ڕێبەر ئاپۆ؛ 'بە گەنجێتی دەستمان پێکرد، بە گەنجێتیش سەردەکەوین'ی کرد بە بنەمای تێکۆشانی خۆی و تا شەهیدبوون لەو ڕێگەیەدا هەنگاوی نا. وەک عەلی چیچەک هەڵوێستێکی دلێرانەی پیشاندا و بووە هێمای گەنجێتی سەردەمەکەی.

کوردستان کە بە پەیمانی لۆزان لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣دا لە لایەن داگیرکەرانەوە دابەشکرا، ئایە ئەو چارەنووسە پەسەند دەکات؟ یان ئەو پەیمانەی سەر کاغەز بە چەند وشەیەک کوردستان دەکات چوار پارچە؟ هەرچەندە بەزۆردارییەوە کوردستان بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەشکرا، بەڵام نەتوانرا خاکەکەی لەیەکتر داببڕن، گەل لەیەکتر جیاکاتەوە، کلتوری کوردان دابەشبکات. چونکە ڕیزە چیاکانی زاگرۆس هەموو ئەوانە پێکەوە دەبەستێتەوە، بەسە بۆ ئەوەی بە داگیرکەران بڵێت 'ناتوانن دابەشمان بکەن'. کوردانی سەر ئەو خاکە پێیان بڵێن ئێوە هیچ کاتێک ناتوانن لێکترمان دابڕن. بەم هۆکارەشەوە لە هەموو بەشێکی کوردستاندا شەڕێکی بێهاوتای تێکۆشان ئەنجام دەدرێت. کوردانی ڕۆژهەڵاتیش لە نێو ئەم تێکۆشانەدا قوربانی زۆریان داوە و هیچ کاتێکیش دەستبەرداری بەرخۆدان نابن. بە دەرکەوتنی ڕێبەرایەتی، هیوای ئەوان سەرلەنوێ گەشایەوە و لەگەڵ ڕۆڵەکانیاندا بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی بوون.

پوریا عیرفانی لە شاری دێرینی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کورستاندا لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو. بە هۆکاری ئەوەی بنەماڵە وڵاتپارێزەکەی ئازادییان لە ناو پەکەکە دۆزیبووەوە، پوریا هەر لە تەمەنی منداڵییەوە ئاشنای تەڤگەری ئازادی کوردستان بوو. پوریا عیرفانی کە هەستی بە ستەمی دەوڵەتی ئێران کرد لەبەرامبەر کورداندا، لە منداڵی خۆییدا چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و زوحاکی خوێنمژی لە دەمی دایکیەوە گوێ لێبوو. بەو ستەم و زوڵمەی لەگەلی کوردی دەکرد ڕژێمی ئێرانی وەک زوحاکی سەردەم دەبینی. ئەو کاتەی دەچێتە قوتابخانە، هەست بەوەدەکات کە ڕژێمی ئێران چۆن لاوان دەکات بەسیخوڕ، لەو کاتەوە توڕەیی بەرامبەر بەڕژێم لە دڵیدا دروستدەبێت. هەموو شتێکی بۆ دەبێت بە پرسیار و دەکەوێتە نێو لێگەڕیینەوە، بەشداربوونی کاکەی لە نێو ڕیزەکانی گەریلادا کاریگەری زۆری لەسەر دادەنێت. هەر بۆیە بەشداربوونی بۆ ناو ڕێزەکانی گەریلا کرد بە ئامانجی خۆی.

بە تەواوی بەشداری تێکۆشانی کرد

پوریا عیرفانی دەربارەی بەشداربوونی کاکەی لە نێو تەڤگەری ئازادی کورددا وتبووی، "کاکم هەرگیز ئەوەی پێقبوڵ نەبوو کورستان لە ژێر داگیرکاریدا بێت، بۆیە ڕێگەی تێکۆشانی هەڵبژارد. بۆیە هەموو باوەڕم بەوەیە کە ڕێگەی دروست و بە کەرامەت ڕیگەی کاکەمە. ئەمەش بەمانای ئەوەی دێت ژیانی دروست و ئازاد خودی ژیانی نێو پەکەکەیە."

پوریا عیرفانی دوای ماوەیەکی کەم لە بەشداربوونی کاکەی بۆ نێو ڕێزەکانی پەکەکە، ڕوو دەکاتە چیاکانی کوردستان و بەشداری نێو ڕێزەکانی گەریلا بوو. لەبەرئەوەی هەر لەمنداڵییەوە ئەڤیدنداری وڵاتەکەی بوو، ناوی خۆی گۆڕی بۆ وڵات داڵاهۆ. بە وزە گەنجانەیەکەیەوە لە هەر گۆڕەپانێک ببوایە بەشداری ناو ژیان، پەرەوەردە و کار دەبوو. وڵات بە هەموو شێوەیەک بەشداری ناو تێکۆشانی کرد، لە هەر ساتێکدا هەوڵی بۆ گەورەکردنی تێکۆشانی دەکرد. هەموو کاتێک خۆی پەرەوەردە دەکرد و پەرەی بەخۆی دەدا. وەک گەریلایەکی گەنج بۆ ئەوەی بتوانێت لە دژی دووژمن تێکۆشانی چالاک بەڕێوەبەرێت، لە توانا سەربازییەکان قوڵترکردەوە و بووە شەڕڤانێکی چالاک.

وڵات هاوڕێیەتی ناو گەریلا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروستکرد، بە هەمان شێوەی حورمەت و خۆشەویستییەوە نزیکی هاوڕێکانی دەبووەوە. گەریلا وڵات لە چەندین گۆرەپاندا خەباتی کرد و لە دژی داگیرکارییەکانی سوپای تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ویستی بەشداری بەرخۆدان بکات. لەم پێناوەشدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە جۆش و مۆراڵێکی زۆرەوە ڕۆشتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. بە هەمان وزەی گەنجایەتییەوە قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی دەستپێکرد.

بۆ ئەوەی هاوڕێکانی لە تاکتیک و چەکی سەردەمییدا لێزان بن، هەموو کاتێک وانەی بە هاوڕێکانی دەووتەوە. ئەوەندە دڵخوازی چەکەکەی دەستی بوو، وەک بەشێک لە جەستەی خۆی دەیبینی. بێگومان لە هەر جێگەیەک خۆشەویستی هەبێت، ئەوا هەڵوێستیش هەیە. هەڤاڵ وڵاتیش بەم خۆشەویستییەوە لەسەر ڕێگەی شەهید سمکۆ سەرهەڵدان هەوڵێستی خۆی پیشاندا. دوای ئەوەی شەڕ لە هەرێمەکەدا بەرفراوان دەبێت، گەریلا وڵات جەختی لەسەر بەشداربوون لە بەرخۆدان کردەوە، ویستی ئەو بەڵێنەی بە کوردستانی داوە جێبەجێ بکات. لەبەرئەوە وتی، "بەڵێنم داوە، پارتەکەمانیش دەیەوێت بە شێوەیەکی فیدایی بەشداری ئەم پرۆسەیە ببین. هەر بۆیە بەڵێنم دووپات دەکەمەوە؛ ئامادەم بە شێوەیەکی فیدای بەشدار ببم." لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری ناو تیمە گەڕۆکەنان بوو، وە ڕووی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کرد.

بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی

وڵات کە بە فیداکارییەوە بەشداری ناو تیمە گەڕۆکەکان بوو، زۆر باش دەیزانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک چۆن لە سەنگەرەکاندا بەرگری لەخۆی بکات. بوونی لە سەنگەرەکاندا تەنها خۆپاراستنێک نەبوو بەڵکو بەو پسپۆرییەوە گورزی کوشندەی لە دووژمن وەشاند. ئەو کاتەی پێویستیکردبا چالاکی نیشانەشكێنی دەکرد، بەگوێرەی پێویستییەکان دەرۆشتە سەنگەرەکان و چالاکی دەکرد. لەگەڵ ئاگری تۆڵەکردنەوەدا لە دڵیدا بە هێمنی و بوێرییەوە هێزی دەدا بە هاوڕێکانی.

لە شاخی ئامێدیدا کە دەوڵەتی تورک بە بەکارهێنانی تانک و چەکی کیمیاویشەوە نەیتوانی بەرخۆدانەکان بشکێنێت، هەڤاڵ وڵات لەگەڵ نێرڤانەی هاوڕێیدا بە چالاکی کاریگەر گورزی کوشندەیان لە دووژمن وەشاند. لە نیشانەشكێنیەوە تا سابۆتاژی و تەکنیکی هەڵکوتانەسەر دووژمندا، وڵات داڵاهۆ پێشەنگایەتی چەندین چالاکی ئافرێنەری کرد، بەم شێوەیە بەڵێنی خۆی جێبەجێکرد. هەڤاڵ وڵات کە خەباتکارێکی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بوو، لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢دا لەدژی دووژمن بەشداری ناو شەڕبوو. لەو شەڕەدا چەندین سەربازی دووژمنی بەسزا گەیاند و لەگەڵ نێرڤانای هاوڕێیدا تا دواهەناسەی خۆیان شەڕیان کرد و بەشداری ناو کاروانی شەهیدان بوو. لە کوردستاندا تاوەکو قارەمانانی هاوشێوەی وڵات هەبن، هەرگیز گەردەلولی تۆڵەکردنەوە ناوەستێت.