وڵاتپارێز جەماڵ دوومان کۆچی دوایی کرد

جەماڵ دوومان کە ماوەیەکی زۆر چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ دەکرا، لە شاری ڤێرڤیێرس کۆچی دوایی کرد. تەرمی دوومان لەلایەن جەماوەری کوردستانیان و دۆستانی بەخاک سپێردرا.

جەماڵ دوومان تەمەنی ٦٢ ساڵ بوو ساڵانێک لە بەلژیکا بەشداری چالاکییەکانی کۆمەڵەکان بووە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستداوە.

جەماڵ دوومان، وڵاتپارێزێکی خەڵکی مەلەتییە، ٣٠ ساڵ پێش ناچار دەچێتە دەربەدەری. دوومان ساڵانێکی زۆر لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا بەشداری کردووە، لە کۆمەڵە و ئەنجوومەنە کوردییەکان بەرپرسیاریەتی هەبووە و چالاکانە تێکۆشانی کردووە.

لە شاری ڤێرڤیێرس مەراسیمی پرسە بەڕێوەچوو. دوای مەراسیمەکە لە گۆڕستانی ڤێرڤیێرس بە خاک سپێردرا.

دوابەدوای ئەسپەردە کردنەکە، مەراسیمی پرسە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ڤێرڤیێرس دانرا و کوردستانیان و دۆستانیان سەردانی پرسەکە کرد و سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵەی جەماڵ دوومان کرا.