عومەر ئۆجالان: ئاکەپە ڕێگای دا لە ڕحا لە لێواری چەم و ڕووبارەکاندا خانوو دروست بکرێن

عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری ڕحای هەدەپە ڕایگەیاند، بەداخەوە رێگەدرا لە لێواری چەمەکاندا خانوو دروست بکرێن و وتی، "ئاکەپە ماوەی ٢١ ساڵە ڕێگە دەدات، خانووەکان لە لێواری چەم و ڕووبارەکان دا دروستبکرێن تاوەکو کەسانی دەوروبەری خۆی پێ دەوڵەمەند بکات".

عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری ڕحای هەدەپە ڕایگەیاند، بەداخەوە رێگەدرا لە لێواری چەمەکاندا خانوو دروست بکرێن و وتی، "ئاکەپە ماوەی ٢١ ساڵە ڕێگە دەدات، خانووەکان لە لێواری چەم و ڕووبارەکان دا دروستبکرێن تاوەکو کەسانی دەوروبەری خۆی پێ دەوڵەمەند بکات".

لە شەوی ڕابردووە تا ئێستا لە ڕحا و سەمسور بارانێکی زۆر دەبارێت. بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لافاو لە زۆر ناوچەدا هەستاوە. لە ئەنجامی لافاوەکەدا لەو دوو شارەدا ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوە.

لە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات مشتومڕ لەسەر پێدانی مۆڵەت بۆ دروستکردنی بینا لەو شوێنانەدا، کە نابێت خانوویان تیادا دروست بکرێت زۆر توند بووە و ئێستاش بەهۆی ئەو لافاوە و زیانەکانییەوە، دیسانەوە ئەو مشتومڕانە لەسەر گەندەڵی و خۆدەوڵەمەندکردنی ئاکەپە لەسەر حسابی خەڵک بە چڕی دەستیان پێکردووەتەوە.

'عەقڵییەتی شارەوانییەکانی ئاکەپە هەڵخەڵەتاندن و فریودانە'

عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەی ڕحا لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، عەقڵیەتی شارەوانییەکانی ئاکەپە جگە لە فێڵکردن لە خەڵک هیچی تر نییە و وتی: "ئەوەی ئاکەپە لە دامودەزگا خۆجێییەکان و شارەوانییەکان لە کوردستان و تورکیا دەیکات، جگە لە فێڵکردن هیچی تر نییە. دانیشتوانی ڕحا بە پەنابەرەکانەوە زیاتر لە ٣ ملیۆن کەسە و بەداخەوە کێشەی بیناسازی و ژێرخان لە شارەکەدا هەیە. بیناسازی و ژێرخانەکە بە پێی دانیشتوان دروست نەکراوە".

'مرۆڤ لە سەدەی ٢١ دا ناتوانێت بڵێت ئەم کارەساتە سروشتییە'

عومەر ئۆجەلان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ناکرێت بڵێین ئەوەی ڕوودەدات تەنها کارەساتی سروشتین و وتی: "بەداخەوە شارەکەمان بەرەو کارەسات براوە، نابێت مرۆڤ بڵێت ئەوەی ڕوودەدات کارەساتێکی سروشتییە، وشکەساڵی لە ڕحا هەیە، ڕەنگە باران زۆر باریبێت.، بەڵام ئەگەر مرۆڤ بەپێی تەکنەلۆجیای سەدەی ٢١ کار بکات و ڕێوشوێن بگرێتە بەر ئەوا تووشی ئەو جۆرە کارەساتانە نابێت.

بە داخەوە لە ڕحا ڕێگە بە دروستکردنی خانوو لەسەر لێواری چەم و ڕووبارەکان دا درا. هەم لە کاراکۆپرو، هەم لە ئەیوبییە و هەم  خەلیلییە دەبوایە هەندێک شوێن کراوەبوونایە و رێگای بەردەم چەمەکان دانەخرانایە و کراوە بوونایە، بەڵام ئاکەپە لە ماوەی ٢١ ساڵ دەسەڵاتی خۆیدا ڕێگەی دا خانوو لەسەر لێواری چەم و ڕووبارەکان دروستکبکرێن تاوەکو کەسانی دەورووبەری خۆی پێ دەوڵەمەند بکات.

شارەوانی ڕحا پڕ کراوە لە خەڵکانی ناشایست و شارەوانی مایەپووچ بووە، چونکا کارەکانی بیناسازی و ژێرخان بە شێوەی شایستە و گونجاو دروست نەکراون و بەو هۆیەشەوە ئێستا لە ڕحا کارەسات ڕوودەدات و خەڵک گیان لە دەست دەدەن".

ژ.ت