عومەر ئۆجالان: ئەگەر گۆشەگیری کۆتایی پێنەهێندرێت، چارەسەریش نایاتە ئاراوە

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان لە مەراسیمی پرسەی شەهید ئۆرهان دەمیر قسەی کرد و وتی: "چارەسەر لە هەڵگرتنی گۆشەگیریدایە. کاتێک بەڕێز ئۆجالان قسە بکات، رێگە لەبەردەم چارەسەری دەکرێتەوە. ئێمە خاوەنداری لە هەموو بەهاکانمان دەکەین".

گەریلای هەپەگە ئۆرهان دەمیر (قەهرەمان موراد) لە ٣٠ ئەیلولی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی شاخی هەکاریی مەتینا لە شەڕدا شەهید بوو. پرسەی شەهید دەمیر بەشێوەیەکی جەماوەری بەسەر کرایەوە. بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کولتوری پشتیوانی و هاریکاری ئەو بنەماڵانەی کەسوکاریان لە خاکی دێرین لەدەستداوە (کاتدەر) لە ناوچەی جورنەڕەشی رحا ژمارەیەکی زۆر بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد. لە پرسەکەدا کە لە گەڕەکی باخچەلی ئەڤلەر بە دروشمی "شەهید نامرن" و هەلهەلە بەڕێوەچوو، جەماوەرەکە لەلایەن بنەماڵەی دەمیرەوە پێشوازییان لێکرا.

پەرلەمانتاری دەم پارتی رحا عومەر ئۆجالان لە پرسەکەدا قسەی کرد و وتی، "لەسەر ئەم خاکە راستیەک هەیە، شەڕێک کە چەندین ساڵە بەردەوامە لە ئارادایە. ژمارەیەکی زۆر گیانیان لەدەستداوە. ئێمە وەک دەم پارتی بۆ چارەسەرییەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە و شکۆمەندانە هەوڵەکانمان خستووەتەگەڕ. لەسەر خاکی کوردستان دەسەڵات ئەم راستیە نابینێت و لەپێناو چارەسەریدا هیچ هەوڵێک نادات. ئێمە لە شوێنێکین کە ئاگری تێبەربووە و گەورەترین ئازارەکانی تێدایە. بنەماڵە لێرەیە، بە سەدان کەس سەرەخۆشیان لێدەکەن. ئێمە داوا دەکەین ئەم نادادپەروەیە کۆتایی پێبێت. تاکەی دەبێت گەنجان ژیان لەدەست بدەن؟".

پەرلەمانتار عومەر ئۆجالان سەرنجی بۆ سەر گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راکێشا و وتی، "ماوەی ٣٨ مانگە گۆشەگیرییەکی توند لە سەر بەڕێز ئۆجالان پەیڕەو دەکرێت. رێگەی چارەسەری گەیەندراوەتە بنبەست. بەر بە دیموکراسی گیراوە. تا کەی ئەمە بەردەوام دەبێت؟ لەبەر ئەوەی سەخت ترین ئازار دەچێژرێت، ئێمە لێرەین. مافی کوردە بە شێوەیەکی ئازاد و بە کولتوری خۆیەوە بژی. هەندێک ژیانیان لە سەر ئەم شەڕەیە. با رێگە لەبەردەم چارەسەر بکەنەوە و چیتر خوێن نەڕێژرێت. لەو شووێنەی گۆشەگیری هەبێت، شەڕ لەئارادا دەبێت. لە هەموو شوێنێک هێرش دەکرێتە سەر دەستکەوتەکانی کورد. ئێمە ناچارین ئەمە لە هەموو شوێنێک باس بکەین. ئێمە خاوەنداری لە هەموو بەهاکانمان دەکەین. ئێمە لە هەموو شوێنێک باسی یاسا دەکەین. چارەسەری لە رێگەی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری دێتە ئاراوە. ئەو کەسانەی لە شەڕدان دواجار رێدەکەون. بەڕێز ئۆجالان لە ناو گۆشەگیرییدایە. کاتێک بەڕێز ئۆجالان قسە بکات، رێگە لە بەردەم چارەسەری دەکرێتەوە".

هـ. ب