وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سه‌ردار یهكتاش رایگه‌یاند، ژماره‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی فڕۆكه‌ی چاودێری تورك كه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باكوری كوردستان ده‌سوڕێنه‌وه له ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌سه‌ر ئاسمانی ئۆكرانیاوه ده‌سوڕێنه‌وه زیاتره و وتی، "ئایا ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه چییه؟ بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامێكی پوچه‌ڵه. له ساڵی ٢٠٢١دا كاتێك هه‌ڤاڵانمان باره‌گاكانیان له دێرسیم و مێردین دروستكرد، هه‌ندێك حاڵه‌تی شه‌هیدبوون روویدا، خۆی له خۆیدا ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ گه‌له‌كه‌مان راگه‌یاندبوو. به‌ڵام به‌ده‌یان هه‌زار ئۆپراسیۆن له زستان و به‌هاردا كران، بێ ئه‌نجام بوون، هیچ زیانێك به‌ر هه‌ڤاڵانمان نه‌كه‌وتووه. دستپێشخه‌ری و باڵادستی به ده‌ست ههڤالانمانهوهیه.
سه‌ردار یهكتاش باسی له‌وه‌كرد، هێزه‌كانی په‌ده‌كه ساڵی رابردوو به‌مه‌به‌ستی گێره‌شێوێنی چووبوونه ناو گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا و هێشتاش له‌وێن و له هه‌مان كاتدا له هه‌فتانین و مه‌تیناش هێزی سه‌ربازیان زیادی كردووه و وتی: "ده‌زانرێت كه پاره‌كه په‌ده‌كه له به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا له چ پێگهیهكدابوو. ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئه‌مساڵیش هه‌مان شت روونه‌داته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی دۆزی ئازادی ئاماده‌كردووه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه گێره‌شێوێنیانه چ له ده‌ره‌وه و چ له ناوه‌وه ده‌كرێن و تێكۆشان لاواز دكه‌ن، خاوه‌نی هه‌ڵوێسته و چیتر گه‌له‌كه‌مان له‌وه زیاتر توانای دانبه‌خۆداگرتنی نه‌ماوه".
وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سه‌ردار یهكتاش له باره دوایین دۆخ قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)كرد.
سه‌ردار یهكتاش له باره‌ی دوایین دۆخ له گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی سوپای تورك ئۆپراسیۆن بكات و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌په‌گه كه به‌ر له نه‌ورۆز سازكرابوو وتی، "گه‌ریلا هه‌موو ساڵێك به‌هه‌مان هه‌سته‌وه نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كات. ئه‌مساڵیش هۆكاری ئه‌وه‌ی كه مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆزی گه‌ریلا ئاشكرا بوون ئه‌وه‌بوو كه له راگه‌یاندندا جێی گرت. بۆ گه‌له‌كه‌شمان ئه‌مساڵ نه‌ورۆز به شكۆ و پڕجۆش بوو. گه‌ریلا نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی به گیانی سه‌ركه‌وتنه‌وه پیرۆز كرد و له ساڵی نوێی تێكۆشاندا به خواستی خۆی خسته‌ڕوو. نه‌ورۆز هه‌روه‌ك چۆن جه‌ژنی به‌رخودان و ژیانه‌وه‌یه، بۆ ئێمه‌ش به واتای سه‌ره‌تای ساڵی نوێی تێكۆشانه.
زانیاریمان پێده‌گات كه له‌گه‌ڵ به‌هار ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان هێرشی داگیركاری بكات. به‌ڵام ئه‌و دۆخه به‌و واتایه نایات كه ئێستا شه‌ڕ و هێرش نییه. ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بیربكرێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵه‌یه. ئێستا له باكوری كوردستان و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له پایز به‌م لاوه بێ پسانه‌وه هێرش و ئۆپراسیۆن هه‌یه. شه‌ڕێك هه‌یه و به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورك راگه‌یه‌نراوی نوێی داوه و باسی له‌وه‌كردووه، كه له باكوری كوردستان له سێ مانگدا ٨ هه‌زار ئۆپراسیۆنیان كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا به‌ره‌وپێش بچن، له هه‌ندێك ناوچه كشاونه‌ته‌وه. به‌ڵام بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هه‌موو كات به درۆن و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئۆپراسیۆن ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌موو رۆژێك شوێنێك بۆردومان ده‌كه‌ن و خۆی له خۆیدا له راگه‌یه‌نراوه رۆژانهكاماندا ئه‌و بابه‌ته بڵاوده‌كه‌ینه‌وه. ژماره‌ی فڕۆكه جه‌نگی و چاودێرییه‌كانی تورك كه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باكوری كوردستان ده‌سوڕێنه‌وه له ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌سه‌ر ئۆكرانیاوه ده‌سوڕێنه‌وه زیاتره. ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س بڵێن ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانن له‌و شوێنانه‌ی خاوه‌نی راداری ئاسمانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازین بپرسن ده‌بینن كه ئه‌و بابه‌ته راسته. هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام هێرش و ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا له ئارادایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ریلا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ئه‌و هێرشانه پوچه‌ڵ بكاته‌وه و ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بخات، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئۆپراسیۆن و هێرش بوونیان نییه بیر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ده‌وڵه‌تی تورك ئۆپراسیۆن بكات. له‌به‌رامبه‌رمان دوژمنێكی به‌و جۆره هه‌یه كه ده‌یه‌وێت ئێمه پاكتاو بكات. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هێرشی زه‌مینی ده‌كات بۆچی ئه‌وه‌نده ده‌وه‌ستێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو له باكوره‌وه تا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له زۆر شوێن گورزی دژواریان به‌ركه‌وت و ئه‌و شته‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد نه‌یانتوانی به‌ده‌ستیبهێنن. دوای گاره ئیتر هه‌نگاو به هه‌نگاو هێزه‌كانیان لاواز بوون. له ئاڤاشین، زاپ و مه‌تیناش سوپای تورك جارێكی تر شكستی هێنا. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت هێرش بكات به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له خۆیدا ببینێت و خۆی رێكبخات، پێویسته هێزه‌كانی ئاماده بكات. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه له چ دۆخێكدان. سه‌رنج بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان چه‌ندین مانگه له ئاماده‌كاریدان، داوای هاوكاری له هێزه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بنه‌وه. له‌ناو كورده‌كانیش ده‌یانه‌وێت خیانه‌ت دروست بكه‌ن، كه‌وتوونه‌ته سۆراغ كردن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كنیكی شه‌ڕی جیاواز بدۆزنه‌وه. ئه‌گه‌ر به پێی خۆیان ئه‌و شتانه به‌ده‌ستبهێنن به دڵنیاییه‌وه هێرش ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی هێرشه داگیركارییه‌كانی ٢٣ی نیسان درێژه پێبده‌ن و هه‌نگاو له‌سه‌ر هه‌نگاو بنێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلا بێ چاره بوون و لاواز ماون. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان ده‌هات ده‌یانكرد".
ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌ریلا
سه‌ربار یهكتاش له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌ریلاش وتی، "كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ساڵانه‌مان پێكهاتووه و راگه‌یه‌نراویان هه‌بوو. ئه‌و راگه‌یه‌نراوه بۆ وه‌ڵامه‌كه به‌سه. پرۆژه‌ی خۆداڕشتنه‌وه‌ی هه‌په‌گه و تاكتیكه نوێكانی گه‌ریلا تا ئاستێكی گرنگ كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و قۆناغه به‌و جۆره‌یه كه هه‌موو كات گه‌شه ده‌كات. گه‌ریلا هێزێكی له‌و جۆره‌یه كه هه‌موو رۆژێك خۆی په‌روه‌رده ده‌كات، پراكتیكی خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، له لاوازی و كه‌موكورتییه‌كانی ئه‌زمون وه‌رده‌گرێت و به پێی ئه‌وه خۆی نوێده‌كاته‌وه. له شه‌ڕی ساڵی ٢٠٢١یشدا ئه‌زمونی گرنگ به‌ده‌ستخران، له بواری ئایدۆلۆژیك و سه‌ربازیدا ئاماده‌كاری كران. گه‌ریلا هه‌م ئاماده‌یه و هه‌م له دۆخی شه‌ڕێكی چالاكدایه. له پێگه‌یه‌كی به‌و جۆره‌دایه كه چاوه‌ڕێی دوژمنه و به پێی دوژمن پێگه‌یه‌كی بۆ خۆی سازكردووه.
دوژمن رایگه‌یاند، له سێ مانگی رابردوودا به هه‌زاران ئۆپراسیۆنی كردووه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له پایز به‌دواوه هه‌ڵبسه‌نگێنێت ئه‌وه ده‌بنه ده‌هه‌زار. ئایا ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه چی بوون؟ بۆ ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامێكی پوچه‌ڵه. له ساڵی ٢٠٢١دا كاتێك كه هه‌ڤالانمان باره‌گاكانی خۆیان له دێرسیم و مێردین ساز ده‌كرد، هه‌ندێك شه‌هیدبوون هاتنه ئاراوه و خۆی له خۆیدا ئێمه ئه‌وه‌مان به گه‌له‌كه‌مان راگه‌یاند. به‌ڵام به ده‌یان هه‌زار ئۆپراسیۆن له زستان و به‌هار ئه‌نجامدران، بێ ئه‌نجام بوون، هه‌ڤاڵانمان بێ زیان بوون. هه‌ڤاڵانمان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو ته‌كنیكه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی دوژمنیان بێكاریگه‌ر بكات و ئه‌و ئۆپراسیۆنانهش پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه له باكور ده‌ستپێشخه‌ری و باڵاده‌ستی به ده‌ست ههڤاڵانمانهوهیه.
دەوڵەتی تورك لەشەر ژمارەی ئەو گەریلایانەی شەهید بووە، شتی درۆ بڵاودەكاتەوە؛ چونكە درۆ بەپارە نییە. ئەگەر وەها بێت، ئێمە دەپرسین ئاخۆ ئەو هەموو گەریلایە لەكوێ شەهید بوونە؟ با بڵێین. وەزیری ناوخۆی تورك ئەوەندە درۆی كرد و پاشانیش ریسوا بوو، لەبەر ئەوەی ئێمە لەرووی نایەت قسە بكات، دەزگایەكی بەناوی وتەبێژی وزارەتی ناوخۆی دامەزراند. بەكەسانی برۆكرات و نۆكەر داوا لێدوانی وەها دەدەن. بۆ ئەوەی نەكەونە رەوشێكی وەها كە ئەوەندە درۆی زیادە دەكەن، بەگوێرەی خۆیان شتێكی وەهایان دامەزراند. ئەوان خۆیان وەها هەڵدەخەڵەتێنن كە ئەوان چەندە كوردیان قەتڵكردووە و ئەمەش وەكو سەركەوتنێك بۆ خۆیان دەبینن. وەزارەتی پاراستنی تورك كاتێك لەسەر ژمارەی گەریلا شەهیدەكان لێدوانی‌دا، وەزارەتی ناوخۆش بێ ئەوەی لەكاروانەكە دوانەكەوێت یەكسەر ئەویش دەركەوت و لێدوانێكی وەهای دا. ئەو لێدوانەی ئەوان تەنیا لەبەرامبەر بەئێمە نییە، لەراستیدا ئەو لێدوانە نیشانەی ناكۆكی و ململانێ ناوخۆیی ئەوان نیشاندەدات. ئێمە لێرەوە ئەمە بەشێوەیەكی ئاشكرا ئەم راستیە باس دەكەین. لەهەرێمی پاراستنی مەدەیا لەدەستپێكی ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا تەنیا حەوت هەڤاڵمان شەهید بووە. لە بیست و سێ چلە سێ هەڤاڵمان شەهید بوو لەم رۆژانەی دواییشدا لەدوو شوێنی جۆدادا چوار هەڤاڵمان شەهید بووە. لەباكوری هیچ شەهیدێكمان نەبووە. لەبەر ئەوەش ئەو بانگەشانەی دەوڵەتی تورك لەسەر ژمارەی شەهیدی گەریلا لەراگەیاندنەكانەوە بڵاوی دەكەنەوە لەگەڵ راستیدا نایتەوە و راست نییە.
چالاكی گەریلاكان
سەردار یەكتاش دەستنیشانی كرد كە شێوە و هێزی چالاكی گەریلاش بەگوێرەی وەرزەكانی ساڵی گۆڕانی بەسەردا بێت و دەڵێت:"گەریلا لەمانگی چلەدا لێدا، لەمانگی شۆباتدا لێدا، لەهەشتی ئادار و نەورۆز و حەفتەی قارمانیدا چالاكیان كرد و رێژەی چالاكی و كاریگەری چالاكیەكانی زیاتر بوو. لەو باوەڕشداین كە بەدرێژی ساڵ چالاكیەكانی زیاتر و بەكاریگەرتریش بن. لەدەستپێكی ساڵی ٢٠٢٢ تا ئێستا دەوڵەتی تورك ٣١٢جار بەفرۆكە، ٣٠ جار بە هەلیكۆپتەر و بەگشتی ٣٤٢ هێرشی پێكهێناوە. زۆر جاریش هەرێمەكەیان بۆمباران كردووە كە ئێمە هیچ ئاگاداریشمان لێنەبووە. لەبەرامبەردا گەریلاش ٢٠ چالاكیان پێكهێناوە. ٢٣ داگیركەریان بەسزای خۆیان گەیاندوە و ٢ داگیركەریش بریندار بوون. لەهەندێ لەچالاكیەكاندا رەنگە ژمارەی كۆشتی و برینداری دوژمنیش دیار نەبووبێت، بەڵام دەوڵەتی تورك بۆ ئەوەی چالاكیەكانی گەریلا نیشاننەدا و بێ هێزبوونی خۆی بشارێتەوە، دەست بەپرۆپاگەندە و درۆی شەڕی تایبەت دەكات. ئەو هەڤاڵانی ئێمەی چالاكی پێكدێنن لەبەر ئەوەی ئەو درۆیانە باش دەناسنەوە بەگوێرەی هەلۆمەرجەكان چالاكیەكان ئارشیڤ دەكەن و دەپارێزن و بەمشێوەیەش هەوڵدەدەن بیگەێننە دەستی ئێمە. ئێمە ئەو دیمەن و وێنە و دەنگ و رەنگانە بڵاودەكەینەوە. ئێمە چیمان كردبێت، ئەوە نیشاندەدەین و دەڵێین، نە زیاتر و نە كەمتر.
سیستەمی مۆدێرنیتەی كاپیتالیست و داگیركەر بۆ ئەوەی بزوتنەوەی ئازادی و گەریلا خۆیان ئیفادە"بەیان"نەكەن، دەیەوێت هەموو رێ و رێبازێكمان لێبەربەست بكات. گەریلا تیڤی لەبەرامبەر بەم هەڵوەستەی دوژمن، ببێتە ئامرازێكی راستیان بۆ ئەوەی گەریلا بەیەكتر بگەێنێت. لەئێستادا هەموو تۆڕەكانی دیجیتاڵ لەژێر كۆنترۆڵی هێزە هەژەمۆنگەراكانە و لەبەرامبەر ئێمەش هەموو بەربەستێكیان داناوە كە دەستمان پێڕانەگەێیت، تەنانەت گەریلا تیڤیش قەدەغە"بەربەست"كراوە. بەڵام گەریلا تیڤی هەرێمێكە"ئامرازێكە"كە گەریلا بەرەنج و ماندووبوونی خۆی دایمەزراندووە و دەیەوێت لەوێدا خۆی بەیان بكات و وجودی خۆی نیشان بدات. دەوڵەتی تورك چەندەش درۆ بكات ئێمە چالاكیەكانمان ئارشیڤ و قەید دەكەین و بڵاودەكەینەوە و درۆ و دەلەسەكانی ئەوانیش بێكاریگەر دەكەین. كاتێك كە تیمێكی گەریلا لەدوژمن دەدات، و ئێمەش ئەو دیمەنی ئەو چالاكیە لەگەریلا تیڤی بڵاودەكەین، بەواتای ئەوەیە كە ئەو چالاكیە بەدەیان قات بەهێزتر و بەكاریگەرتر دەبێت و دوژمن دەیشێنێت.
ئاستەنگی و بەربەست لەبەرامبەر بەگەریلا تیڤی زۆرە، بەڵام ناتوانن بگەینە ئەنجام. گەریلا تیڤی نە گۆڕەپانێكی وەهایە كە تەنیا چالاكی تێدا بڵاودەكرێتەوە. لێرەدا گەریلا چی دەڵێن، چی دەكا، خۆی چۆن پەروەردە دەكات و هەست بەچی دەكات، ئێمە هەمووی بڵاودەكەینەوە. لەسەر گەریلا ئارشتیڤێكی زۆر مەزنە و هەوڵدەدات لێرەدا هەموو نیشان بدات. لەسەر گەریلا تیڤی، هەڤاڵانمان هەوڵێكی زۆر دەدەن و گەلەكەشمان نزیكبوونەوەیەكی باش نیشاندەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەشەكانی تر بەپێویستی نازانن كە گرنگی بدەنە گەریلا تیڤی. بۆ ئەوەی دیمەنێكی چەند خۆلەكیكی هەڤاڵانمان بەچەندین حەفتە هەوڵدانێكی بێ وچان نیشاندەدەن. لەبەر ئەوەش دەبێت تەنیا وەكو پارچەیەكی فلێم تەماشای نەكرێت. دەبێت بزانن كە هەر پارچەیەك لەو دیمەنانە بەچە رەنج و زەحمەتیەك كۆدەكرێتەوە بۆ ئەوەی ئێمەش بڵاوی بكەینەوە و بەوشێوەیەش راستینەی گەریلا نیشان بدەین.
پێگەی پەدەكە
سەردار یەكتاش لەسەر بەشدار بوونی پەدەكە لەشەڕی بەرامبەر بەگەریلا دەستنیشان دەكات و دەڵێت:"زانیاری زۆر لەسەرچاوە هەرێمیەكانەوە بەدەستمان دەگات، بەڵام ئەمانە چەندە راستە، چەندە درۆیە و چەندەش دەیانەوێت ئێمە تەحریك"هانبدەن"، تا ئێمەش بكەوینە شەڕەوە، دیار نییە. شتی هەرە گرنگ ئەوەیە كە لەهەرێمەكەدا رەوش چییە. هێزەكانی پەدەكە ساڵی پار وەكو هاندان و پرۆواكاسیۆن دەربازی هەرێمی گەریلا بوون، و ئێستاكەش هەر لێرەن. دیارە كە ئەمە چە واتایەكی هەیە و رەوشێكی مەترسیدارە. مانگی پێش لەهەندێ شوێنی حەفتانین خۆیان بەجێ كردبوو، پاشان دەربازی مەتینا بوون و لەقەڵای قۆمری خۆیانیان بەجێ كردووە. زانیاریمان بۆ هاتووە كە پەدەكە ئێستاكە لەمەتینا، شەڵادزێ و لەدەروبەری ئامێدیە لەگەڵ خەڵكەكەماندا كەوتووەتە پەیوەندی و دەیەوێت گۆشار بخاتە سەر خەڵكی گوندەكان.
دیار بوو كە ساڵی پار هەڵوەستی پەدەكە لەبەرامبەر بەگەریلا چۆن بوو. ئێمە دەزانین كە ئەمساڵیش هەمان شت روو نەدا، چونكە گەلەكەمان خۆیان بۆ سەركەوتنی دۆزی ئازادی ئامادە كردووە و لەبەرامبەر بەهەموو هەوڵدانێكی پرۆواكاسیۆن و تێكبەردان چە ناوخۆیی و چە دەرەوە كە تێكۆشان بەربەست بكەن، دەبێتە خاوەن هەڵوێست و ئێدی گەلەكەمان تەحەمۆڵ ناكات. ئێمەش وا بیردەكەینەوە و هەڵسوكەوت دەكەین.
هـ . ب