ڕەوتی هەڵوێست: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم دۆخە ئاگادار دەکەینەوە
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ بیانوویەک بۆ ئەم تاوانە و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیی بێتاوان نییە".
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ بیانوویەک بۆ ئەم تاوانە و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیی بێتاوان نییە".
ئەمڕۆ لە گوندی هەرمێلە لە سنووری شارۆچکەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و سێ هاوڵاتی شەهید بوون.
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو هێرشەکەی شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ بیانوویەک بۆ ئەم تاوانە و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیی بێتاوان نییە، لە قوربانییەکاندا منداڵ هەیە، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونە".
داوا لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دەکات سنوورێک بۆ ئەم تاوانانە دابنێن، دەڵێت: "بەداخەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم (کار بەڕێکەر)، بێدەنگییان هەڵبژاردوە، ئەمەش ئاماژەیەکی خراپی مەترسیدارە".
هەروەها لەکۆتاییدا دەڵێت: "وێڕای ئەوەی داوای هەڵوێست لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لەم دۆخە ئاگاداردەکەینەوە".