وەزارەتی دەرەوەی نەرویچ: ئێمە بەهۆی زیادکردنی هێزی سەربازی تورک نیگەرانین
وەزارەتی دەرەوەی نەرویچ رایگەیاند، ئەوان بەهۆی زیادکردنی سەربازانی تورک لە باشوری کوردستان نیگەرانن.
وەزارەتی دەرەوەی نەرویچ رایگەیاند، ئەوان بەهۆی زیادکردنی سەربازانی تورک لە باشوری کوردستان نیگەرانن.
ماری ئەریکسەن وەزیری دەرەوەی نەرویچ وڵامی پرسیاری فریدی ئاندری ئوڤەستیگارد پەرلەمانتاری پارتی سۆسیالیستی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان دایەوە کە پرسیاری ئەوەی کردبوو، 'وەزارەتی دەرەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان شەرمەزار دەکات یان نا؟.
وەزیری دەرەوە وتی، "لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک هەبوونی سەربازی خۆی لە باشوری کوردستان زیاد کردووە، ئێمە نیگەرانین. تورکیا ژیانی خەڵکی مەدەنی، ماڵی مەدەنیەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج. هەر وەک چۆن لە کردەوەکانیدا لە باکوری سوریاش دیارە، ئێمە دەمانەوێت هەنگاوە سەربازیەکانیشی لە عێراق لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتیەکاندا بێت."
بەرپرسانی عێراقی لەدژی هەبوونی سەربازانی تورک و هێرش کردنە سەر خەڵکی مەدەنی و پێشێلکردنی سەروەری عێراق، هەڵوێستیان پیشانداوە. ئەو هەڵوێستە دوای هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی مەخموری لە ٦ی حوزەیراندا لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە دووبارە کرایەوە.
ف.ق