ڕۆڵەی بوێری شۆڕش؛ ئارارات تۆڵهەلدان

ئارارت تۆڵهەڵدان لە وڵاتی بەرخۆدان و سەرکەوتن لە کۆبانێی خۆڕاگر لە دایک بوو. دڵی پڕبوو لە ڕووناکی، ڕۆحی بەرەو ئازادی باڵیگرت. ڕۆڵەی شۆڕش بوو و دڵی پڕبوو لە ڕۆحی شۆڕش.

کۆبانێ یەکێک بوو لەو دەڤەرانەی بە ژن و پیاویی قارەمانییەوە داستانی خۆڕاگری لە مێژوودا نوسییەوە و بوو بە داستانی ئازادی گەلان. ئارارات تۆڵهەڵدان (سارا جەزایر) یەكێکە لەو قارەمانانەی گەریلاکانی یەژا ستار کە لە کۆبانێ لەدایکبووە. رێپێوانی گەریلایەتی لە گارەوە دەستپێکرد و دواتر لە خواکوڕک وەک شەڕڤانێکی بەهێز بەردەوام بوو. بە دڵ، ڕۆح و کەسایەتی سەنگینی خۆیەوە لە دژی فاشیزم و داگیرکاری تا دوا هەناسەی خۆی جەنگا و بە قارەمانێتییەوە گەیشت بە پلەی کاروانی شەهیدان.

ئارارت لە ئامێزی گەرمی شۆڕشدا بە سەیرکردنی داستانە قارەمانێتییەکانی پێشەنگانی شۆڕشەوە گەورەبوو. بنەماڵە وڵاتپارێزەکەی کەسایەتی ئاراراتییان بە کلتوری کوردی گۆش کردبوو. لە دژی ئەهریمەنەکانی ئەم سەردەمە بە ڕووناکی خۆر دڵی خۆی ڕووناک کردبووەوە. دڵی بە فەلسەفەکانی ڕێبەر ئاپۆوە پرشنگەکانی ڕووناکی زۆر زیاتر دەبەخشییەوە. تا ئەوەی تاریکی لەسەر خاکی کوردستان دەسەپێنرا، ئاگرێک کە ڕۆڵەکانی ڕۆژ لە چیاکانی کوردستان کردبوویانەوە ئەم خاکەی ڕووناک دەکردەوە. ئاراراتیش یەكێک بوو لەو ژنانەی بەو ڕووناکییە گەورەبوو، دڵی خۆی ڕووناککردەوە. لەگەڵ ڕۆشنگەری دڵییدا، هۆشیارییەکەی بۆ ئازادی بوو بە شۆڕشگێڕانەو لە ڕێگەی شەڕەوە تیشکی خستەسەر ڕەنگی ژنێکی ئازاد.

خۆی وەک بەشێک لە شۆڕش دەیبینی

هاوڕێتی پەکەکە، هەڵوێستی هەڤاڵانی ژن سەرەنجی ئارارات ڕادەکێشێت. بەتایبەتی تێکۆشانی ژنە گەریلاکان بە هێزی خۆیانەوە ترسییان خستە ناو دڵی دواکەوتووەکانەوە، دەبێتە جێگەی سەرەنجی. لە دژی هێرشی چەتەکان و کردەوە کۆیلایەتییەکان، توڕەییەکانی زیاتر دەبێت و دەیەوێت بەشداری سەنگەرەکانی ئازادی ژن ببێت. ئارارات خۆی وەک پارچەیەک لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەبینێت، بە جۆشی شۆڕشەوە هەوڵەدات سەرلەنوێ خۆی بژێنێتەوە. باوەڕێ بە پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ هێنا و بە شێوەیەکی چالاک کاروباری گەنجانی بەڕێوەدەبرد. لە دڵەوە باوەڕی بەوەهێنا کە تاریکایەتی تەنها بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕووناک دەبێتەوە.

لە چیادا سەرلەنوێ خۆی ئافراندەوە

ئارارات لە ڕێگەی حەقیقەتدا بۆئەوەی بتوانێت تێکۆشانی بەهێزتر بەڕێوەبەرێت، ڕووی لە ئازادی چیا ئازادەکانی کوردستان کرد. ویستی خۆی بگەیەنێت بە هەر بستێکی خاکی وڵات و لە چیا ئازادەکاندا سەرلەنوێ خۆی بئافرێنێتەوە. چیا ئەو دەڤەرە پیرۆزەیە کە مرۆڤەکان تێیدا سەرلەنوێ بە ئازادییەوە دروستەکاتەوە. لە چیادا تێکۆشان پێویستییە، وەک گەریلا پێویستت بە شەڕە بۆ ئەوەی لە دژی ئەهریمەنەکانی سەردەم بوەستیتەوە. گەریلا پیرۆزترین ناوی کوردستانە. بوون بە گەریلای ژنیش بە مانای ئەوەدێت ژن لە وڵاتی خوداوەندەکانی ڕووناکیدا ژن خۆی بگەیەنێت بە جەوهەری خۆی و سەرلەنوێ ژیان بونیات دەنێتەوە. ئاراراتیش بەم خواستەوە، بە جۆشوخرۆشەوێکی زۆرەوە لەچیاکاندا وەک شەڕڤانێکی ئازادی هەنگاوی گرتبەر.

هەموو جوانییەکانی هاوڕێیەتی کۆکردەوە

لە چیای گارە پراکتیکەکانی خۆی دەستپێکرد. لە ڕووی گەریلایەتییەوە شاخی گارە ئەزموونی دەدا بە ئارارات. خۆی بۆ دەڤەرە سەختەکان ئامادەکرد. ئەزموونی بەشداربوونی لە تێکۆشانەکانی ژیانییدا بووە هۆکاری ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا ببێتە گەریلایەکی بە ئەزموون. بووە ژنێکی گەنج لە ناو جوانییەکانی سروشت و ئازادی چیادا بە وزەی سروشتەوە ژیانی خۆی ئافراند. هەموو جوانییەکانی هاوڕێیەتی نێو پەکەکەی لە کەسێتی خۆیدا کۆکردەوە. لەم کارەدا هەموو کاتێک سەرکەوتنی بە بنەمای خۆی وەردەگرت.

لەسەر هێڵی ژنی ئازاد خۆی قوڵکردەوە

ژیانی بە شێوەی یەکگرتووی هەڵسەنگاند، تا ئەوەی لە فەلسەفە و ئایدۆلۆژییای ڕیبەر ئاپۆدا پەرەی بەخۆی دەدا، لە ژیان و شەڕدا سەرکەوتووتر دەبوو.

لە دژی هێرشە نا ئەخلاقیەکاندا توڕەییەکی گەورەی لە دڵیدا کۆکردبووەوە. شەڕکردن بەرامبەر دووژمنێک کە لە مرۆڤایەتی و ئەخلاق دابڕاوە، وەدەرنانی ئەم سوپایە لەم خاکەدا، خودی خاوەندارێتیکردنە لە حورمەتی گەل و مرۆڤایەتی. بەم بیرکردنەوە لە شەڕەکاندا شارەزابوو.

بە هەموو شێوەیەک لە دژی داگیرکاری شەڕیکرد

بە دڵ  و ڕۆحەوە لەدژی داگیرکاری شەڕیکرد. گەر شەڕکردن بە مانای ئازادبوونە، ئەوا ئارارات ژنە کوردێک بوو کە هەموو ڕۆژێک بە شەڕکردنەوە خۆی ئازادتر دەکرد. ڕێپێوانی گەریلایەتی کە لە گارەوە دەستیپێکرد، لە خواکوڕک وەک شەڕڤانێکی بەهێز بەردەوامی پێدا. بۆ ئەوەی لەم شەڕەدا بە ڕۆڵێکی گەورە هەستێت، بە هۆشەمەندی بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە هەنگاوی نا. بە هەڵوێستە بەهێزەکانیەوە لە شەڕدا بووە خەباتکارێکی پێشەنگ بۆ هاوڕێکانی. لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە هێرشێکی داگیرکەراندا تا دوا هەناسەی ژیانی جەنگا و بەشداری کاروانی شەهادەت بوو. وەک گەریلایەکی یەژا ستار کە ناسنامەی ژنی پێشەنگی سەردەمی نوێی دەنواندەوە، لە بەرخۆدانی داستانییدا بە هەڵوێست و ئازایەتی خۆیەوە جارێکی دیکە پیشانیدایەوە کە ڕۆحی ئاپۆیی هەرگیز تێکناشکێت.