ئاڵاکەی سارا دەشەکێتەوە
سارا بە تێکۆشان و هەڵوێستی سەربەرزانەی بوو بە سیمبول. بە خۆشەویستییەکی زۆر و ورە و ڕۆحێکی گەورەی تێکۆشانەوە بوو بە هەزاران سارا و هەرمان بوو. هەزاران سارا ئاڵاکەیان بەرز و شکاوە ڕاگرتووە.
سارا بە تێکۆشان و هەڵوێستی سەربەرزانەی بوو بە سیمبول. بە خۆشەویستییەکی زۆر و ورە و ڕۆحێکی گەورەی تێکۆشانەوە بوو بە هەزاران سارا و هەرمان بوو. هەزاران سارا ئاڵاکەیان بەرز و شکاوە ڕاگرتووە.
ساکینە جانسز (سارا) ئاڵای بەرخۆدانی ژنانی بە دەستەوە گرت و گەیاندییە ئەستێرەکان. بوو بە سەرچاوەی تێکۆشان بۆ هەموو ژنان. ژنان لێوەی فێر بوون، کە چۆن تێبکۆشن و شەڕ بکەن. ئەو ڕاستییەی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان، کە لە ژیاندا بە شێوەیەکی زۆر ڕوون ڕەنگی داوەتەوە، لە ناو خەباتەکەیدا دەبینرێت. بە خاوەنداریکردن لە بەرپرسیاریی مێژووی ئەوەی بە ژنان نیشان دا، کە چۆن بەرگری بکەن. ژیان بەپێی ئەو پێوەرانە، کە باوەڕی پێیان بوو، ببوونە پیوەری سەرەکی و بنەڕەتی.
موراڵ و بەهایەکی لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە، کە دەتوانێت ببێتە هۆی جەنگ و سەرکەوتنی گەورەتر. ژنێکی شۆڕشگێڕ بوو، کە هەمیشە سەر بەرز، ئازا و فیداکار بوو. ئەو هەڵوێستە هاواری هەبوون بوو. هەموو ئەمانە هەمیشە لە دڵەکان و مێشکەکاندا دەمێننەوە، مێژوو ئەمانە لە بیر ناکات.
سارا لە هەموو شوێنێکدا شوێنەواری بەرخۆدانی ژنی بەجێ هێشت بۆ ئەوەی ببێتە دەنگی ژنان، بۆ ئەوەی ببێتە خەبات و ناوی ژنان لە زیندانیشدا سەر بۆ فاشیستەکان نەنەواند. نەک هەر ئەو پێشەنگی ژنانی کورد بوو، بوو پێشەنگی هەموو ژنانی جیهانیش. لە کاتێکدا، کە دەخوازرێت ژنان لەناوببرێن و بە نەبوو بزانرێن و پشتگوێ بخرێن، بوو بە دەنگ و پێشەنگی ژنان. ئەو هەنگاوانەی، کە هیچ کەس نەیدەوێرا هەڵیانبگرێت، ئەو بە بڕیار و پێداگری و لە ناخی دڵەوە هەڵیگرت.
دەیانویست لە کەسایەتیی سارادا تۆڵە لە هەموو ژنانی تێکۆشەر بکەنەوە. سیستم دەیویست گورز لە تێکۆشانی سارا بدات، ژنی ئازاد لەناوببات. دوژمن لە بەرخۆدان و تێکۆشانەکەی دەترسا. ئەو بەرخۆدانە، کە لە زیندانی ئامەد، بڕوا و ڕۆحی ڕێکخراوەیی و تایبەتمەندییەکانی سەری لە بەرامبەر نادادییەکان نەدەنەواند و بە ترسی دڵی دوژمن.
کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەم لە پاریس نیشانەی ئەوە بوو، کە ئەوان چەندە لە هێزی ژنان دەترسن، بەڵام سارا بە تێکۆشانی خۆی، بە هەڵوێستی سەربەرزانەی خۆی لە دڵی هەموو کەسێکدا بوو بە سیمبول و هێمایەک. سارایەک بوو بۆ هەزاران سارا. بە خۆشەویستییەکی زۆر و ورە و ڕۆحی خەباتەوە، چەندین سارای ئافراند و لەم تێکۆشانەدا بوو بە هەرمان و ئەبدی و نەمر. ئاڵاکەی لە دەستی هەزاران سارادایە و دەشەکێتەوە.
ژ.ت