فه‌رمانده ئادار ئامه‌د (خه‌دیجه ئای)، ساڵی ١٩٩٠ له ئامه‌د له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز له‌دایكبوو. ته‌مه‌نی ته‌نیا ٢ ساڵ بوو، كه عه‌بدوڵا ئای باوكی به ده‌ستی كۆنتڕاكان شه‌هید بوو.
دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له گونده‌وه ڕوویان له ناوه‌ندی پاسوور كرد، جیاوازی ژیان له گوند و شار، جیاكاری نێوان كورد و تورك له خوێندنگه، پێگه‌ی ژن له نێو كۆمه‌ڵگا و جیاكاری نێوان ژن و پیاوی باشتر هه‌ست پێكرد. هه‌وڵیدا وڵامی پرسیاره‌كانی بدۆزێته‌وه و زۆر كه‌وته ژێر كاریگه‌ری چالاكییه‌كه‌ی ڤیان سۆران، یه‌كێك له كادره پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه كه ساڵی ٢٠٠٦ چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجامی دا. بڕوای به‌وه بوو ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان نه‌بێت، ژیان بۆ گه‌لی كوردیش نامێنێت و به‌و بڕوایه‌وه ساڵی ٢٠٠٨ له ئامه‌د په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه كرد. ئادار ئامه‌د له نێو ڕێزه‌كانی گه‌ریلا واتای ژیانی بینی و به خۆشه‌ویستیه‌كی زۆره‌وه ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیی كرده بنه‌ما بۆ خۆی.
له نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٤ له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ئامه‌د تێكۆشانێكی بێ وچانی نیشاندا. بۆ ماوه‌ی ٦ ساڵ له پراكتیكی باكووردا زۆرێك له گوشار و ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌می لابرد. به ئیراده‌ی به‌هێزی ڕووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كان بووه‌وه و ساڵی ٢٠١٤ چووه هه‌رێمه‌كانی پارستنی مێدیاوه.
له تێكۆشانی هه‌موو شۆڕشگێڕێكدا قۆناغی زۆر گرنگ هه‌یه، كه ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری و وهرچهڕخان. هه‌روه‌ها په‌ره‌وه‌رده بینین له ئه‌كادیمیای شه‌هید بێریتان بۆ ئادار ئامه‌د بوو به قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه. پێداگری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ژنی ئازاد، ئه‌نجامه‌كانی قۆناغی په‌روه‌رده‌ی له پێناو سه‌رخستنی كاری مه‌یدانی به‌هێز، وه‌ك قۆناغێكی گرنگ بۆ خۆی داناوه.
په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌ناو په‌كه‌كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌بوو
ئادار ئامه‌د به‌شداری په‌روه‌رده له خوێندنگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هید ڕۆژین گه‌ودا بوو و دواتر چووه ئه‌كادیمیایی حه‌قی قاره‌ر. له ئه‌كادیمیای حه‌قی قاره‌ر به‌شداری په‌روه‌رده له‌باره‌ی بنه‌مای پرۆژه‌ی سه‌رله‌نوێی ڕێكخسته‌وه‌ی هه‌په‌گه‌دا كرد و هه‌وڵیدا چه‌مكی گه‌ریلای سه‌ركه‌وتن له كه‌سایه‌تی خۆیدا جێگر بكات.
ئادار ئامه‌د وه‌ك هه‌زاران شۆڕشگێر كه‌وته ژێر كاریگه‌ری هاورێیه‌تی له ناو بزوتنه‌وه‌دا. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی به‌مجۆره‌ی كردبوو: " له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ، شتێكی دیكه كه مرۆڤ بۆ به‌شداریكردن له‌م ژیانه ڕاده‌كێشێت، هاوڕێیه‌تییه. ئه‌و كه‌سه‌ی كه گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی ده‌دات، ڕێبه‌ر ئاپۆیه. ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی تایبه‌تمه‌ندییه درۆیین و فریوده‌رانه‌ی سیستم شه‌ڕی كرد و پارادیگمای په‌كه‌كه‌ی خستنه نێو دڵ و ڕۆحمانه‌وه".
ئادار ئامه‌د به وه‌فاداری بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد و شه‌هیدان، ڕێپێوانی شۆڕشگێڕانه‌ی، خۆشه‌ویستی بۆ ئازادی و خواستی تێكۆشان، هه‌موو كات بووه نموونه‌یه‌ك بۆ هاوڕێكانی و خۆی ئاماده كرد، كه له‌و خاكه‌ی كه تێدا له‌دایكبووه له دژی دوژمن داگیركه‌ر شه‌ڕ بكات.
ئادار ئامه‌د، كه هاوڕێی بێریتان شه‌مزینان، ده‌وره‌م و نو‌عمان ئامه‌د بوو، ده‌یزانی كه له ژیاندا كێ وه‌ك نموونه بۆ خۆی دا‌نێت و ڕێچكه‌ی كێ بگرێته‌به‌ر. تا كۆتایی له‌و بڕوایه‌دا بوو، ئه‌و قاره‌مانانه نوێنه‌رایه‌تی هێڵی ڕاستی ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تۆڵه‌ی ئه‌وان و سه‌دان هاوڕێی شه‌هیدی خۆی بكاته‌وه، جارێكی دیكه ڕووی له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕی دژوار كرد. وه‌ك فه‌رمانده‌ی یه‌ژاستار له ئه‌یاله‌تی ئامه‌د، له ئاستی فه‌رمانده‌یی هه‌رێمه‌كه‌دا ڕۆڵ و به‌رپرسیارێتیه‌كی گرنگی جێبه‌جێكرد. بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌نی عه‌بدوڵا ئۆجالان و شه‌هیدان بێت شه‌و و ڕۆژ خه‌باتی كرد، هه‌موو شتێكی به‌خت كرد.
ئادار ئامه‌د، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی یه‌ژاستار، ڕۆژی ٢٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢٠ له هه‌رێمی پیران به‌هۆی هێرشێكی ده‌وڵه‌تی تورك له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی دیجله سێرت و دیره‌ن وان شه‌هید بوو.
ژ.ن