یادی ئەو گوندنشینانە کرایەوە کە لە ڕووباری سەفۆ کۆمەڵکوژکران
لە ناوچەی سارای وان ٣٣ گوندنشین کە لە ڕووباری سەفۆ کۆمەڵکوژکران، لە لایەن هەدەپەوە یادیان کرایەوە.
لە ناوچەی سارای وان ٣٣ گوندنشین کە لە ڕووباری سەفۆ کۆمەڵکوژکران، لە لایەن هەدەپەوە یادیان کرایەوە.
رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی سارای وان یادی 33 کەسی کردەوە کە بە فەرمانی ژەنەڕاڵ موستەفا موغلالی فەرماندەی سوپای تورک لە ساڵی ١٩٤٣ بە بیانوری ئەوەی "سنووریان بەزاندووە" کوژران.
فیکریت دۆغان هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری وان ، چەتین ئویار هاوسەرۆکی دەبەپەی شارەکە ، موعەزەز ئۆرهان جێگری هەدەپەی وان و چەندین لایەنێل لە یادکردنەوەکەدا ئامادە بوون.
هەدەپەییەکان لە بەردەم بینای حکومەت کە گوندنشینان تێیدا کوژران و دەستگیرکران خولەکێک وەستان و گوڵیان لەجێگەی کۆمەڵکوژیەکە دانا.
موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە وتی، ئەو کۆمەڵکوژیە لە مێژووی کۆماردا یەکەم کۆمەڵکوژی نییە، لە کۆچگیرییەوە تا زیلان، ڕۆبۆسکی ، مێژووی کۆمار پڕە لە کۆمەڵکوژی. ئۆرهان ڕایگەیاند، بە فەرمانی مستەفا موغلالی، گوندنشینان کە لە پشتەوە دەستیان بەستراوە، بردراون بۆ ڕووباری سەفۆ، تەقەیان لێ کراوە و بە وتەی گوندنشینێک کە لە کۆمەڵکوژی ڕزگاری بووە، ئەو کوشتارە ڕوویداوە و وتیشی:"تا ئێستا گۆڕی گوندنشینان ئاشکرا نەکراوە."
ئۆرهان لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک هێشتا سیاسەتی لەناوبردن و ئینکار کردن لە دژی کوردان پەیڕەو دەکات و وتی "لە سەردەمی ئەم دەسەڵاتەدا لە ئوغور کایمازەوە تا مزگین بینگۆل، جەیلان ئۆنکۆل، دایە تایبەت، سەروەت تورگوت، هەجیر بیرلیک و سەدان منداڵ و گەنج کوژراون، لە کاتێکدا بکوژەکان سزا نەدراون. هەموو ڕۆژێک لە سەر سنوور لەلایەن سەربازەکانەوە خەڵک دەکوژرێن و بریندار دەکرێن."
ف.ق