ئاگرەکەی دارا هێنێ رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە
ئاگرەکەی ناوچەی دارا هێنێی چەولگ دوو رۆژە بەردەوامە. ئاگرەکە تاوەکو ئێستا نەکوژاوەتەوە.
ئاگرەکەی ناوچەی دارا هێنێی چەولگ دوو رۆژە بەردەوامە. ئاگرەکە تاوەکو ئێستا نەکوژاوەتەوە.
لە ناوچەی دارا هێنێی چەولگ، لە ٢٥ی حوزەیران کاتژمیر ١٣:٠٠دا لە بەرزاییەکانی گووندەکانی گوزەلدەرە، دەرەباغ، چاملیورت و ساگۆکپنار ئاگر کەوتەوە. دوای ئەوەی ئەکیبی ئاکرکوژێنەوە ئاگادارکرایەوە، دەستوەردانیان کرد. هاوڵاتیان رایانگەیاند کە خەمساردی کراوە و بە باشی ئاگرەکەیان نەکوژاندوەتەوە و ئاگرەکە ٣ کیلۆمەتر لە دوری ناوەندەوە بەردەوامە و دووکەڵ لە هەموو شارەکە بڵاوبوەتەوە.
بەپێی زانیاریەکان ئۆتۆمبێڵی ئاگرکوژێنەوە ناتوانێت بچێتە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام لە ئاسمانەوە دەتوانرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت. هاوڵاتیان دەڵێن، ئەگەر لە ئاسمانەوە هەوڵ بدرێت، ئاگرەکە دەتوانرێت بکوژێنرێتەوە.
راگەیەنرا کە ئەگەر ئاگرەکە نەکوژێنرێتەوە، مەترسیەکی گەورە لەسەر گوندی گوزەلدەرە دروست دەبێت.
ف.ق