ئاگرەکەی گابار ناکوژێنرێتەوە

ئەو ئاگرەی لە چیای گاباری شڕنەخ کەوتووەتەوە بەردەوامە و کۆنترۆڵنەکراوە.

لە شاخەکانی گونەش و زیارەت لە چیای گاباری شڕنەخ کە دارەکانی دەبڕدرێنەوە، ئاگر کەوتووەتەوە.

ئاگرەکە کە هۆکاری کەوتنەوەی نەزانراوە، بەردەوامە و کۆنتڕۆڵنەکراوە.

لەو ناوچانەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە سەربازانی و جەردەوانانی تێدا جێگیرکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرە تادێت زیاتر تەشەنە دەستێنێت و رووبەرێکی زیاتر دەسوتێنێت.