ئاهەنگی پیرۆز کردنی نەورۆز لە کەرکوک دەستی پێ‌کرد

بە ووتنەوەی دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن' لە کەرکوک بەسەدان کەس بەشدارییان لە پیرۆزبایی نەورۆزدا کرد.

 لە گەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵی کوردی مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە سەرتاسەری کوردستان دەستی پێکردووە، لە کەرکوکیش ئاهەنگی پیرۆزبایی بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بەڕێوەچوو.

پیرۆزباییەکە بە دروشمی (نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادی‌دا) لە کاتژمێر ٢:٠٠ پاش نیوەرۆ دەستیپێکرد. لەهەر چوار پارچەی کوردستانەوە بە سەدان کەس بەشدارییان لە پیرۆزباییەکەدا کرد.

له گۆڕه‌پانه‌كه وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، وێنه‌كانی شه‌هیدان، ئاڵاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، رهژاك هه‌ڵدران، دوای خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان، ئاگری نه‌وررۆز له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان کرایەوە، له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بێ پسانه‌وه دروشمه‌كانی ‘بژی سه‌رۆك ئاپۆ‘ و ‘نه‌ورۆز پیرۆز بێت‘ ده‌وترێنه‌وه.

 كۆمیته‌ی کۆمیتەی ئاماده‌كار له‌لایه‌ن کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان خوێندرایه‌وه، کۆمەڵ سەرمەد له‌سه‌ره‌تادا نه‌ورۆزی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، له هەمووان پیرۆز كرد، و ووتی"هیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی پێکەوەژیان و ئاشتی و ئازادی ".

دواتر گروپی شەهید سەرحەد چووه سه‌ر شانۆ و گه‌ل له‌به‌ر گۆرانی گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێیان ساز كرد، پێشبینی دەکرێت کە تا خۆرئاوا بوون پیرۆزباییەکە بەردەوام بێت.

 هـ . ب