ئاخین گابار، ئەو شۆڕشگەڕەی جیهانی ڕازاندەوە
کەسانێک هەن کە چیاکان جوانیان دەکەن،هەروەها کەسانێکیش هەن کە جوانی بە شاخەکان دەبەخشن. شەهید ئاخین یەکێک لەو شوڕشگێڕانە بوو کە جوانی بە شاخەکان بەخشی.
کەسانێک هەن کە چیاکان جوانیان دەکەن،هەروەها کەسانێکیش هەن کە جوانی بە شاخەکان دەبەخشن. شەهید ئاخین یەکێک لەو شوڕشگێڕانە بوو کە جوانی بە شاخەکان بەخشی.
فەرمانداری فیدایی ئاخین گابار لە تێکوشانی خۆیدا دەستی بۆ هەر شتێک برد، بووە پێناسەی جوانی لە شاخەکان. لە ئەوروپا هەتا دەگاتە قەندیل، لەوێ هەتا دەگاتە گابار و ئامەد زۆر چیرۆکی بەسەرهات و واتاداری خۆی لە ژیانی گەریلایی بەجێهێشتووە. بەکەساێەتی دڵپاکبوونی خۆی و خۆشەویستی لەگەڵ هەڤاڵانی بەردەوام پێشەنگ بوو. ئاخین گابار تێکەڵبوونێکی ڕاست و دروستی لەگەڵ سروشت و مرۆڤەکاندا بوو، ئەو کەسانەی هەڤاڵیان دەناسی هەمان شتیان باس دەکرد: "ئاخین نموونەیەک لە هاوڕیەتییە" ئێمەیش هەوڵماندا ئەم شوڕشگێرە بەڕێزە بناسین.
قسەیەک هەیە کە دەڵێن: "ئەم گەردوونە بە هۆی ئێوەوە دەسووڕێ" وەکوو ئەوەی ئەو کەسانە نەبن گەردوون ڕادەوستێ. ئەوان تێگەیشتبوون کە لە هیچ بوونیان خوڵقاندووە، لە ناحەزی جوانی بخوڵقێنن. ئەوان سەرەتا لە جوانییەوە، ژیانیان لە مردن خوڵقاند. ئاخین بەڕێکەوتنی وەک گەڕان لە پێناوی ئارمانجەکەی لە سەرەتای منداڵییەوە مانا پێدەبەخشی و باش لەوە تێگەیشتبوو ئەوەی بانگی لێدەکات دەنگی ویژدانییەتی. فەرمانداری فیدایی شاخ دەیگوت، ویژدان ئەخلاقی مرۆڤەکانە. قسەیەکی هەڤاڵ ئاخینە"ئەگەر مرۆڤ گوێ نداتە ویژدانی لە مروڤ بوون لادەدات".
فەرماندەی شۆڕشگێڕی سەرحەد بەشێکی ژیانی لە گوندێکی ناوچەی کۆپەی سەر بە شاری موش بەسەر بردووە کە بنەماڵەکەی لەوێ دەژیان. بەڵام لە قوبرس لەدایک بووە. بەهۆی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەیەوە لە سروشتی خۆی دوور نەکەوتەوە، دوای ئەوەی مامی بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە دەبێت، بەدواداچوونەکانی بەدوای ئازادیدا دەستپێدەکات. ئاخین هەوڵیداوە دینامیزمی گەنجی خۆی بە شێوەیەکی دروست ڕێکخستن بکات، بیرکردنەوە پاکەکانی وەک ئاوێکی ڕەوان لەگەڵ هەستە پاکەکانی ناو دڵیدا تێکەڵی یەک کرد. بە دڵ و عەقڵ و وزەی گەنجی بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە دەبێت. کاتێک داوایان لێدەکرد باسی پەکەکە بکات، دەیگوت 'پەکەکە تەڤگەری بەهاکانە و بەهای سەرەکیش مرۆڤە'.گرنگ ئەوەیە مرۆڤ بە کەرامەتی خۆیەوە بژی، مرۆڤ لەوەش زیاتر ،لە ژیانێکی بە کەرامەت و ئازاد و کۆمەڵایەتی بەنرخترە! بۆیە پەکەکە گەورەترین بەرپرسیاریەتی ئەڵتەرناتیڤی ئەم سەردەمەیە”.
هەرگیز بەربەستی نەدەناسی
بەوێنەی خۆشەویستی و سۆز و دادپەروەری ئازادیش گەردوونییە.چۆنکو لە سروشتی مرۆڤەکاندایە، سروشتییە کاتێک لێی دەبڕن بەدوایدا بگەڕێت. فەرماندەی شۆڕشگێڕ ئاخین بەدوای ئەو ئازادییەدا دەگەڕا کە لێی زەوت کرابوو. لەناو زۆربەی مروڤەکاندا ئەم گەڕانە بە چەرخەی سیستەمەوە هەڵواسراوە ودابەش دەبێ. زۆر کەس پێیان وایە، ئەم گەڕانە ئەنجامێکی نییە. لەکۆتایشدا لە خۆی دوور دەکەوێتەوە. بەڵام ئاخین تا کۆتایی بەردەوام دەبوو لە گەڕانەکەی. کەسێکی بەهێز بوو، لە بەرامبەر سەختییەکاندا وازی نەدەهێنا. کەسێکی وەها بوو کە بەربەستەکانی نەدەناسی، بەو شێوە ببوە شۆڕشگێڕێک. لە تێکۆشینی خۆیدا هەمیشە گەرەنییەک بۆ خۆی دیاری دەکرد کە هێزی لێ وەربگرێ. یەکێک لەوانە بەڕێکەوتن بەرەو گابار بوو.
لەگابار هەندێکیتر نزیکی ئارمانجی ئازادیی عەگیدان بووەوە. چونکە گابار جوگرافیای گەریلاکانە، چونکە یەکێکە لە شوێنەکانی هەنگاوی یەکەمی پەکەکە، شوێنێکە بەردەوام لەژێر گەمارۆی هەڕەشەکانی فاشیستدایە. گەریلایەتی لەوێ زەحمەتە، دەرفەتیش کەمن. بەڵام سروشتەکەی کاریگەری زۆری لەسەر مرۆڤەکان هەیە، لەلایەک جوودی، دیوەکەی تری بەستایە. دەشت و شاخەکان یەکدەگرنەوە. لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا گەل و گەریلا یەکدەگرنەوە. لای ئاخین، گابار ئەو شوێنە بوو کە دڵ و دەروونی لێ خوڵقا. هەر بۆیە ناوی خۆی ناوە ئاخین گابار. هەنگاوێک بوو و لێرەدا بناغە بنەڕەتییەکانی کەسایەتی فەرمانداری خۆی لەوێ بنیات دەنێ. بووە گەریلایەکی خاون شێوازێکی کاریگەر. ئەو ئیتر کەسایەتییەکی سەربازییە.
ئاخین لەژیان کردندا زانایەک بوو. هاوکات لەگەڵ تایبەتمەندییە سەربازییەکانیدا ئاستێکی فەلسەفی بەهێزیشی هەبوو. بەربەستەکانی نێوان خۆی و سروشتی لادەبرد. دوای گەڕانەوەی لە گابار، جارێکی دیکە دەیویست بچێتە باکوور.
لە ئامەد فەرماندەیەکی فیدایی بوو
ئامەد بۆ ئەو شوێنی نوێی بوو. هەمیشە دەیگوت "ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشێوەیەکی مرۆیی بژین، جگە لە نێو پەکەکە ناتوانن لە هیچ شوێنێکی تر بژین، ئەو ژنانەی بەشداری پەکەکە بوونە زۆر بەختەوەرن، بۆ گەیشتن بە ئازادی تۆ بەردەوام لە ماراسۆنێکدای".
ئەو شۆڕشگێڕێکی جوان بوو. جوانی بە شاخ و مرۆڤەکان جوان بەخشی. لە ماراسۆنی ئازادیدا لە پێشەوە بوو. وەک خۆی کە دەیگوت، تۆ تەنها بەشداری ببیت و نەبیت جوانییەکان بەڕەنگی خۆیان جوان دەمێننەوە. شۆڕشگێڕانی وەک ئاخین گابار بەردەوام شوێنکەوتوویان بۆ خۆیان خوڵقاند. هەر بۆیە ئێستاش جیهان بە لێدانی دڵی شۆڕشگێڕان لە تێکوشاندایە بۆ گەڕانەوەی سروشتی خۆی.