ئاکەپە لە وان هۆڵەکانی پرسەی کردووە بە بنکەی هەڵبژاردن و پڕوپاگەندە بۆ خۆی
ڕێکخستنەکانی ئاکەپە لە وان و ناوچە جیاجیاکانی وان دا، هۆڵەکانی پرسەیان کردووە بە شوێنی پڕوپاگەندە و بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خۆیان.
ڕێکخستنەکانی ئاکەپە لە وان و ناوچە جیاجیاکانی وان دا، هۆڵەکانی پرسەیان کردووە بە شوێنی پڕوپاگەندە و بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خۆیان.
ئاکەپە لەم دواییانەدا هۆڵەکانی پرسەش لە وان بۆ هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت. ئاکەپە هەموو رۆژ و شەوێک لە گەڕەکە جیاجیاکاندا لە هۆڵەکانی پرسەدا کۆبوونەوەی جۆراوجۆر بۆ پڕوپاگەندە و هەڵبژاردن ساز دەکات.
کۆبوونەوەکانی ئاکەپە بۆ هەڵبژاردن لە مانگی ڕەمەزان لە ناوچەکانی ئەردیش، مورادیە، چاڵدران، ئارتەمێتان، پایزاڤا و توشبا-ی لە وان دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەرانی ئاکەپە لە ناوچەکان و بەرپرسانی ئاکەپە لە وان بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا دەکەن، کە لە هۆڵەکانی پرسەدا رێکدەخرێن. لە هەندێک گەڕەکیشدا کوێخاکانی نزیک لە ئاکەپە سەرپەرشتییی کۆبوونەوەکان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، کوێخاکانی چەند گەڕەکێک بە پاساوی جیاجیا خەڵک بانگ دەکەن بۆ هۆڵەکانی پرسە و کاتێک خەڵک دەڕۆن بۆ هۆڵەکانی پرسە بەڕێوەبەرانی ئاکەپە پێشوازییان لێدەکەن و دەست دەکەن بە پڕوپاگەندە بۆ ئاکەپە.
هەروەها دەزگای هاوکاریی مرۆیی (IHH)، باشاک دەر، ڤەرەن ئەل، خەیرات دەرنەگی و ئەنسار دەرنەگی و ژمارەیەک کۆمەڵە و گروپی تر بۆ رێکخستنی ئەو کۆبوونەوانە و پڕوپاگەندە لە شوێنە جیاجیاکان و لە هۆڵەکانی پرسەدا دەستیان بە جموجوڵێکی زۆر کردووە. ئەو ڕێکخراو و کۆمەڵانە وەک بەڕێوەبەرانی ئاکەپە کار دەکەن و پڕوپاگەندە بۆ ئاکەپە دەکەن.
ژ.ت