ئامادەکاری نەورۆزی قەندیل تەواو بووە و گەل رووی لە گۆڕەپانی نەورۆز کردووە

لەگەڵ تەواو بونی ئامادەکارییەکانی گۆرەپانی ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل لە ئێستاوە خەڵکیکی زۆر ڕویان لە بناری قەندیل کردووە و چادریان لە دەوری گۆڕەپانی نەورۆز هەڵداوە.

بریارە سبەینی ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل و لە گوندی ئیندزی بەڕێوە بجێت و سەرچەم ئامادەکارییەکانی پێشوازی کردن لە خەڵک لەلایەن شارەوانی بناری قەندیلەوە تەواو بووە.

پەیامنێری ڕۆژنیوز لە سنوری ڕاپەڕین ڕایگەیاند، خەڵکێکی زۆر لە ئێستاوە ڕویان لە بناری قەندیل کردووە و لە ئێستاوە لە دەوری گۆڕەپانی ئاهەنگەکە چادریان هەڵداوە.

ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل جگە لە پەیامی سیاسی چەندین چالاکی هونەری و تایدا ئەنجام دەدرێت و بە یەکیک لە ئاهەنگە گەورەکانی نەورۆز لە باشوری کوردستان دادەنرێت.

ف.ق