لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی هەپەگە حەقی ئارمانج لەسەر بارودۆخی سیاستی و سەربازی لە کوردستان قسەی بۆ رادیۆ دەنگی گەل کرد.
حەقی ئارمانج سەرەتا سلاوی کرد لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان و هەموو زیندانیان و وتی، "پیلانگێری ناونەتەوەیی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ سالە بەردەوامە. ئامانجیان لە پیلانگێری چی بوو، دەیانەوێت بە پلانگێری چی بکەن؟ بێگۆمان ئامانجی گەورە هەبوو لە پشت ئەم پیلانگێرییە. لە سەرەتای تێکۆشان تا ئێستا ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە لایەنە تاریکەکانی سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، راستییەکانی، مەترسییەکانی لەسەر کۆمەڵگا و گەلانی ئازادی خوازی دەرخستووە. نەک تەنیا ئەوەی دەری خستووە بەلکۆ لە بەرامبەریدا تێکۆشانی کردووە، بوو بە هیوا بۆ گەلانی ئازادی خواز، بەرخۆدێر و چەوساوە. لەبەر ئەمەش کوردە خائین و نۆکەرەکانیش بەشداری ناو ئەم پیلانگێرییە بوون. ئامانج لە پیلانگێری ناونەتەوەی لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ، لەناوبردنی لە لایەنی جەستەیی و قوڵکردنی شەری ناوچەیی لە نێوان گەلی کورد و تورک بوو. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتای پیلانگێرییەکەدا ئەمەی بینی و لەمە تێگەیشت.
لەبەر ئەم هۆکارەش لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨'دا لە سوریا چووە دەرەوە. لەبەر ئەوەی مەترسی هەبوو. ئامادەکاری کرابوو. نەک بە تەنیا دەوڵەتی تورک، هێزە هەرێمی و ناونەتەوەییەکانیش لەبەر هێرشەکانی سەر سوریا دەیانویست دەست بە شەرێک بکەن. لەوانەیە لەو شوێنە بە ملیۆنان مرۆڤ بکۆژڕابا. ڕێبەر ئاپۆ ئەم شتەی قبوڵ نەکرد و خۆی فیداکرد. بۆ ئەوەی گەل زیانمەند نەبێت، بۆئەوەی هەرەشە لە گەل نەکرێت، نەکۆژرێن وەک هەموو جارێک بە شێوازێکی هەستیار رەفتاری کرد. لەسەرەتای تێکۆشان تا ئێستا ئەم شتەی بۆخۆی کردووە بە ئەساس. دەبێت کە کۆشتن نەبێت، کێشەکانی کورد و کوردستان دەبێت بە رێبازی دیمۆکراتیک و ئاشتیانە چارەسەر بکرێت. ئەم شتە هەمیشە داواکاری سەرەتایی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ڕێبەرتی چوو بۆ ئەورۆپا و رۆسیا، لە ئەنجامدا لە کینیانش لە ١٥ی شوبات پیلانگێری لەسەری ئەنجامدرا. رێبەرایەتی بە خوێنساردی نزیکی ئەو پیلانگێرییە بوو.
لەگەل هەموو کارە بێ ئەخلاقییەکانی تیمی تایبەتی دەوڵەتی تورک ڕێبەرتی بە خوێن ساردییەوە نزیکی ئەم بابەتە بوو و سەرنجی خستە سەر ئامانجی پیلانگێڕییەکە. بەم شێوەیە پیلانگێریەکەی لە پراکتیکدا پووچەڵکردەوە، ڕێی لێ گرت. لە پڕۆسەی پیلانگێڕیدا، وەک دەزانرێت، گەلی وڵاتپارێزمان و کادیرانی تەڤگەرە کەمان، هاوسۆز و دۆستانمان بە دروشمی ' ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' دەستیان بە چالاکی کرد. خۆیان سووتاند، چالاکیی فیداییان ئەنجامدا و لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە. تا ئێستا ملیۆنان مرۆڤ بۆ تێکشکاندنی ئەم پیلانگێڕییە و لەناوبردنی تێکۆشانێکی گەورەیان ئەنجامدا”.
'ڕێبەر ئاپۆ لە هەلوێستەکانی خۆی پاشگەز نەبویەوە، لەبەر ئەمەش سزای گۆشەگیری بەسەردا دەسەپێنرێت'
ئارمانج دەست نیشانی کرد کە گۆشەگیریەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان لەم سالانەی دوای دا گۆردراوە بۆ ئەشکەنجە و وتی، "ئەمە ئەوەمان پیشان ئەیات کە هێزە سەروەرەکان چەنێک لە ڕێبەر ئاپۆ دەترسن. قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر خۆی دا وەک مەترسییەک دە بینن. ئەو هێزانە ئاگاداری ئەوەن کە سیاسەتەکانیان لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و کوردستان کۆتایی پێهاتووە. لەبەر ئەمەش سورن لەسەر سیاسەتی گۆشەگیرکڕدن. ئەم گۆشەگیریەی کە گۆراوە بۆ ئەشکەنجە نەک تەنیا سیاسەتی شەری تایبەتی دەوڵەتی تورکی فاشیستە بەڵکۆ پارچەیەکە لەو پیلانگێرییەی کە هێزە ناونەتەوەییەکان، هێزە هەرێمییەکان و نۆکەرە کوردەکانیش لەناویدان. ئێمە دەزانین کە دۆژمنەکەمان ئەم کارە ئەکات، لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ پاشەکشە ناکات لە هەڵوێستی خۆی. لەناو ئەم ٢٥ساڵەی کؤتاییدا لە بەرامبەر پیلانگێراندا لەناو هەڵومەرجی هەرە گڕان دا تێدەکۆشێت. ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ هەموو هێرشەکان دەستبەرداری هەڵوێستی بە کەرامەتی خۆی بەبوو و هەنگاوی بەرەودواوە هەڵنەهێنا.
بێگۆمان لەم دواییانەدا گەڵەکەمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان، لە ئەروپا و لە هەموو جیهان دا بەردەوام لە چالاکیدان. نەک تەنیا گەڵی کورد بەڵکۆ دۆستانی گەلەکەشمان لەسەر پێن و بەردەوام لە چالاکیدان و بەرخۆدان دەکەن. لەم دواییانەدا زیاتر لە جاران دۆستانی گەلەکەمان، بیانییەکان فەلسەفە و فکری رێبەر ئاپۆ قبوڵ دەکەن. لەسەر ئەم بناغەیە تێدەکۆشن و لە دژی ئەم پیلانگێرییە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە زۆرێک لە وڵاتان تێکۆشانێکی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت ، لەگەڵ گەلی کورد تێدەکۆشن. ئەگەر دەوروبەر و بیانیەکان ئەوەنە لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەن و وەک هیوایەک بۆ ئازادی سەیری دەکەن، ئەوکات گەلی کورد دەبێت زیاتر لە جاران لێی تێبگەن و خاوەنداریی لێ بکەن.''
'گەریلا هیوای کۆمەڵگای ئێمەیە'
حەقی ئارمانج لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا دا سەرنجی خستە سەر بەرخۆدانی گەریلا و رایگەیاند کە لە چەندساڵی ڕابردوودا دوژمن لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری کوردستان بێ ناوبڕهێرش دەکات. حەقی ئارمانج وتی. "دوژمن لە هەموو کاتەکانی ساڵدا ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەریلاکانی باکوور زۆر دەترسێت. تەنیا یەک گەریلاش لە باکوور بمێنێت ترس ئەکەوێتە دڵی دوژمن. لەبەرئەوەی گەریلاکانی کوردستان هیوای ئازادین. هیوای کۆمەڵگاکەمان وگەلەکەمانن. ساڵانێکە ترسیان خستۆتە ناو دڵی ئارتێشی تورک لەبەر ئەم هۆکارەش چالاکییەکان بێناوبر بەردەوامە. گەریلا بە چالاکییەکانی هێزی تەکنیکی دۆژمن لەناودەبات."
ئارمانج لە کەسایەتی ئاخین مووش و ٣ گەریلای تر کە لەگەڵی شەهید بوون، هەموو شەهیدانی شۆرشی بیرهێنایەوە و ئەوەی هێنایە سەرزمان کە یەکێک لە شەهادەتە هەرە گرانەکانی ساڵی کۆتایی شەهید بوونی ئاخین مووش بوو، کە فەرمانداری فیداییەکان بوو.
'بەرخۆدان هەنگاو بە هەنگاو بەهاکان دەئافرێنێت'
لە فەرماندەی بریارگەی ناوەندی هەپەگە حەقی ئارمانج ئەو بەرخۆدانەی لە شەهید دۆغان، چیای جودی، چیای شەهید مەزڵۆم و چیای ئامێدی دەکرێت سلاو کرد و وتی، "لەم چەند ساڵەی دوایی دا گەریلا بە بەرخۆدانی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هەنگاو بە هەنگاو بهایان ئافراند. بەرخۆدان لە دژی دۆژمن هێشتاش بەردەوامە. ئەنجامی بەرخۆدانەکانی هەموو رۆژێکی بۆ رای گشتی و گەلەکەی ڕادەگەیەنێت. تێکۆشانێکی گەورە هەیە. دۆژمن هێرشە داگیرکاریەکانی لەسەر ناوچەکانی گەریلا لە ساڵی ٢٠٢١دا لە گارێ دا دەست پێکرد. لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ویستی کە هەموو باشووری کوردستان داگیربکات. بەلام بەراستیش بەرخۆدانێکی گەورەی گەریلا هەیە. ئەو هەڤاڵانەی کە لە ڕیزەکانی هەرە پێشەوەی شەڕدان دەڵێن کە ئارتێشی تورک لە ڕووی مۆراڵ و دەڕوونیەوە تێکشکاون. ئەو دۆژمنەی کە ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلا تێکبشکێنێت سەڕ لە ڕێبازی بێ ئەخلاقانە دەدات. بە باکارهێنانی چەکی کیمیاوی دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. سەڕەرای ئەمەش ڕۆژانە بە دەیان لەشکڕی دۆژمن لەلایەن گەریلاوە سزادەدرێن. دەوڵەتی تورک بە سوپاکەی، بە دەڕفەتەکانی، بە چەتە و کۆنتراکانی هێرش دەکات، بەڵام ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلا دا هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت.
دوژمن لەم پرۆسەیەدا پشتیوانی لە پەدەکە وەردەگرێت و دەیەوێت ئەوانیش بەشداری ئەم شەڕە بکات. هەرخۆی پەدەکە ماوەیەکی زۆرە لەم شەڕەدا بەشدارە. پەدەکە لەم دواییانەدا هەوڵ دەدات بە ئاشکرا بچێتە ناو ئەم شەڕەوە. لەم لاوە خەریکی ئامادەکارییە. دەیەوێت جارێکیتر شەڕێکی تر بخاتە نێو کورد. دەوڵەتی تورک پێداگرە لەسەر ئەم بابەتە. بەشێک لە هێزەکانی پەدەکەش ئەم سیاسەتەی دەوڵەتی تورک پەیڕەو دەکەن. لەم بارەیەوە تەڤگەرەکەمان چەندین لێدوانی داوە.رای گشتی کورد ئاگادارن لەو بابەتە. بەڵام مەترسی ئەوە هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەمە بگۆڕێت بۆ شەڕێک. هەمووان دەبینن کە پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات. لە مەیدانی شەڕدا ئەم دۆخە زیاتر دەبینرێت. بە گوێرەی ئەمەش هەڤاڵانمان لە ناو ئامادەکاریدان.
ئێمە نامانەوێت لە نێوان کورداندا شەڕ دروست ببێت. فەرماندەیی ئێمە، بەڕێوەبەری تەڤگەرەکەمان سەبارەت بەم بابەتە چەندین جار بانگەوازییان کردووە. لە ڕاستیدا ئێمە فیداکاری و سەبرێکی گەورەمان نیشان دا. ئێمە ئاگاداری سەختییەکانی بەردەم هەڤاڵانمانین. هەر بۆیەشە بەڕێوبەران و فەرماندەیی ئێمە بە وریاییەوە مامەڵەیان کرد. بێگومان تا کۆتایی درێژە بەم هەڵوێستەمان دەدەین. ئێمە رێنماییەکانی رێبەرمان، بەرێوبەرانی تەڤگەرەکەمان بۆ خۆمان دەکەین بە ئەساس. ئەگەر دۆخێکی جیاواز ڕووبدای ئێمە بۆ ئەمە ئامادەین.واتا ئێمە ڕێوشوێنی خۆمان گرتۆتەبەر. بارودۆخی ناوچەکانی پاراستنی میدیایە بەمشێوەیەیە. هەم شەڕی ناو تونێلەکان و هەم بەرخۆدانی ناو تونێلەکانی شەڕ بەرخۆدان دەکەن و ئامادەکاریەکانیان دەکەن، تیمەکانی نیمچە جوڵاو ڕێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر. کاتێک کە چالاکی دەکەن خۆتان بپارێزن. بە ئەزموونی ساڵانێک دەتوانین بڵێین هەموو هەڤاڵانمان لەسەر ئەرکی خۆیاندان”.