ئارمانج جەمرە: شایەنی ھاوڕێ شەھیدەکانی بوو

لەسەر رێچکەی ھێڵی فیدایی پەکەکە ئارمانج بە بەرخۆدانی لە دژی دۆژمن شایەنی ھاوڕێیە شەھیدەکانی بوو.

ئارمانج جەمرە (فاتۆش زوگۆرڵی) لە بنەماڵەی زۆگۆرڵی نیشتمان پەروەر و خەڵکی گۆندی فیس لە  لیجە بوو کە پەکەکە لەوێ دامەزرا. لەبەر زەختی دەوڵەتی تورک بنەماڵەکەی بە ناچاری کۆچیان کرد بۆ دوزجە. فاتۆش زوگۆرلیش لەوێ لە دایک بوو، دوور لە وڵاتەکەی لە دایک بوو، بەڵام بە کەلتورێکی کوردی گەورە بوو.

فاتۆش زوگۆرڵی لە تەمەنێکی کەم دا کەوتە لێپێچینەوە لە بارەی سیستەم، سەرنجی چوو بۆ سەر شۆڕشگێری، داوای ئەوەی کە ھاورێیەکی خۆی بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو زوگۆرلی سەرنجی زیاتری چوو بۆ سەر پەکەکە، وەڵامی پرسیار و سەڕنجەکانی لەناو فکری رێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان و پەکەکە دا بینی.

لە ساڵی ٢٠١٥بە زیاد بوونی ھێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی بە شێوازێکی چاڵاک دەستی کرد بە کاری کۆمەلەی گەنجان، لە پرۆسەی خۆبەرێوبەری دا بەشداری لە بەرخۆدانی نوسەیبین بوو. زوگۆرڵی لە بەرخۆدانی نوسەیبین شاھیدی فیداکاری و بوێرییەکی گەورە بوو و لە کاتی کشانەوە دا بە دیلی کەرتە دەستی دۆژمن. ساڵ و نیوێک لە زیندان مایەوە، بە سەبر چاوەرێی ئەو رۆژە بوو کە جلی گەریلا لەبەر بکات. تورەی و کینەی لە دژی داگیرکەری رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبوو دوای ئەوەی کە لە زیندان ھاتە دەرەوە بێ دوودڵی رووی کردە ناو ریزەکانی گەریلا.

خاوەنداری لە بەھا پیرۆزەکانی شەھیدان کرد

لە ھەر بوارێکی ژیانی گەریلا دا ئەوەی بۆ خۆی کرد بە ئامانج کە ببێت بە کادریرێکی پێشەنگی پەکەکە وەک زیلان و بێریتان، ناوی خۆی کرد بە ئارمانج جەمرە  و خاوەنداری کرد لە بەھا پیرۆزەکانی شەھیدان و ڕێبەر ئاپۆ.

ھاورێ ئارمانج گرینگییەکی ھەرە گەورەی دا بە ھاوڕێیەتی ناو پەکەکە، لە چاوپێکەوتنێکی خۆیدا لەسەر ھاورێیەتی وتبووی، "ھاورێیەتی لە ناو پەکەکە وەک رەمزێکی گەردوونییە. ئێوە ناتوانن خۆشویستنێکی ھاورێیەتی بەم شێوازە لە ھێچ ناوچەیەکی تر ناتوانن بیبینن. خۆشویستنێکی وەھایە کە دەتوانن تەنیا بۆ ئەوە لە بەرامبەر ھەموو جیھان بوەستن."

گەریلا ئارمانج بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێت بە ناسنامەی ژنی ئازاد ھەوڵێکی زۆری دا، رەنجیدا و دوای ئەوەی لە ئاکادێمی شەهید لەیلا شایلەمەز بەشداری ناو پەروەردە بوو، چوو بۆ ناو هێزی رێکخستنی تایبەت. ئارمانج جەمرە لە تێکۆشانی خۆی لەناو هەموو بارودۆخێکدا بە ویست و ئارەزو لەسەر رێبازی چیچەک، زیلان، سارا، دەلال و تێکۆشین بەردەوام بوو. گەریلا ئارمانج لە چیاکانی کوردستان لە دژی هێرشەکانی دۆژمن بە ئیرادە، جۆش و خرۆش تێکۆشانی کرد، هەستەکانی خۆی بەرامبەر بە هاوڕێکانی لە تۆنێلەکانی شەر دا بەم جۆرە هێنابووە سەر زمان: "تێکۆشانێک کە هاوڕێکانم دەیکەن، ئەو شەڕ و بەرخۆدانە هەلبژاردەیەکی بەرجەستەیە بۆ ژیانێکی ئازاد."

ئارمانج لە شەری تونێلەکاندا نەبوو، بەڵام بە هەمان هەست و بوێری لە دژی دۆژمن شەری دەکرد و پشتگیری هاورێکانی دەکرد. گەریلا ئارمانج کە پەیڕەوی هێلی فیدایی پەکەکە بوو، بە تێکۆشان و هەڵوێستی جەنگاوەڕی خۆی شایەنی فکری ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیە شەهیدەکانی بوو. گەریلا ئارمانج لە ١٧ی  تەمووزی ٢٠٢٢دا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو و بوو بە یەکێک لە هەزاران پالەوانەکانی کوردستان.