ئارمانج مەد: ئەم شەڕە بە سەرکەوتن کۆتایی دێت
یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە، ئارمانج مەد ڕایگەیاند، بەرخۆدانی گەریلای ئەم سەردەمە پشتئەستوورە بە میراتی ١٤ ی تەمموز و گوتی: "ئێمە دەزانین ئەم شەڕە زەحمەت دەبێت، بەڵام بە سەرکەوتن کۆتایی دێت".
یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە، ئارمانج مەد ڕایگەیاند، بەرخۆدانی گەریلای ئەم سەردەمە پشتئەستوورە بە میراتی ١٤ ی تەمموز و گوتی: "ئێمە دەزانین ئەم شەڕە زەحمەت دەبێت، بەڵام بە سەرکەوتن کۆتایی دێت".
یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە، ئارمانج مەد ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤ گەریلا سەرکەوتنی مەزن بەرامبەر داگیرکەر بەدەست دەخات و گوتی، "هێز متمانەمان بە هێزی خۆمانە، هەرچیمان لەدەست بێ دەیکەین. بە بەهێزکردنی بەشداریمان، تێکۆشانمان دەگەیەنینە بەرزترین ئاست".
یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە، ئارمانج مەد، بەشداری بەرنامەیەکی ستێرک تیڤی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی بەهار زاگرۆسی دایەوە. تیشکی خستەسەر ڕاستی مێژووی کوردان کە گەلێک دێرینە، بەڵام لە سەدەی بیستەمدا ڕووبەڕووی سیاسەتی نکۆڵی و پاکتاو و ئاسیمیلاسیۆن بوونەتەوە، گوتی: "ئەو شوێنەی ماوەیەک باخچەی مرۆڤایەتی بوو، کراوەتە دۆزەخ، دەسپێشخەریی ئەمەش دەوڵەتی تورکە".
هێزی پەکەکە ڕاستی ئێوەیە
ئارمانج مەد ڕایگەیاند، زۆر گرنگ بوو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوی هاویشت و ڕایگەیاند، هێزی پەکەکە خاوەندارێتیکردنە لە ڕاستی خۆت. تیشکی خستەسەر هەڵوێستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە کە دژی بێهیوایی و بێمتمانەیی وەستانەوە و گوتی، خاوەندارێتیان لە هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی کرد.
خاوەنی هێزێکی شیکاریی مەزنە
فەرماندەکە ئاماژەی کرد بە تێکۆشانی مەزنی پەکەکە بەرامبەر هێرشە هەمەلایەنەکان و ڕایگەیاند، پەکەکە خاوەنی هێزێکی شیکاریی مەزنە. گوتی: "پێویستە هەمووان پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ باش بناسن" و ڕایگەیاند، لە حەفتاکانەوە هێزە نێونەتەوەییەکان شوێنی کەوتن. مەد گوتی "ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی بینی و بەم هۆیەش کارێکی مەزنی ئەنجامدا. هەموو کارەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە پلان و زانست بوو".
ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز
ئارمانج مەد ڕایگەیاند، تێکۆشانی پەکەکە لەڕێگەی بەهای شەهیدانەوە دامەزراوە، ئەشکەنجەی زیندان و بەرخۆدانی مێژوویی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکەی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، پەکەکە بە ئەزموونێكی مەزن تێپەڕی و سەرکەوتنی خۆی ڕایگەیاند. گوتی، بەرخۆدانی گەریلای ئێستەش لەسەر میراتی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزە.
ئێمە دەزانین شەڕەکە زەحمەت دەبێت
فەرماندەکەی هەپەگە ڕایگەیاند، تاکتیکی گەریلا دژی سەربازانی تورک سەرکەوتووە و گوتی، "لەم ماوەیەدا چەندین هاوڕێی هێژامان شەهید بوون. جگە لەوەش فشار و هێرش بۆ سەر گەلەکەمان کرا. تا هێشتا گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئێمە دەزانین ئەم شەڕە سەخت دەبێت، بەڵام متمانەمان هێزی خۆمانە، بۆیە هەرچی لە دەستمان بێت دەیکەین. لەسەر ئەم بناغەیەش بەشداری خۆمان بەهێز دەکەین و تێکۆشانمان دەگەیەنینە ئاستێکی بڵند. ئەم شەڕە بە سەرکەوتن دەگاتە ئەنجام".