ئایتەن دێرسیم: پێشەنگەکانی ئازادیمان، سروشتی شۆڕشی ژنانە

ئایتەن دێرسیم وتی: "ئێمە وەک ژن و گەلی کورد ترسی پێشوومان شکاندووە، ئەوانەی وا بیردەکەنەوە، کە ئێمە بە مردن بێدەنگ بکەن، خۆیان دەخەڵەتێنن. ئێمە شاگردەکانی سارا، ئەڤین، ڕۆژبین، فیدان، سێێ و فاتمە و هەزاران شەهیدین".

ئایتەن دێرسیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) وتارێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پاژک نوسیووە و یادی ئەو شۆڕشگێڕانەی کردەوە، کە لە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس دا شەهید بوون و وتی: "وەڵاممان بۆ شەهیدان ئەوەیە، کە ببنە هاوڕێیان لە رێگای حەقیقەت و ڕاستیدا. بە وتنی ئەوەی سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان، دەبێت سەرنج بخەینە سەر خەبات و هۆشیاری و هۆشمەندی. ئێمە لێپرسینەوە لە پیلانگێڕەکان دەکەین. هەڵوێستی ڕێکخستنکراوبوونمان و ڕێپێوان و رێکردنی بە بڕیار و  یەکلاکەرەوەمان لە هەموو شوێنێک بەردەوام دەبێت".

وتارەکەی ئایتەن دێرسیم، کە لە ماڵپەڕی پاژکدا بڵاوکراوەتەوە:

"تێکۆشانی ئازادی تێکۆشانێکی درێژخایەن و سەختە. ڕێبوارانی ئەم ڕێگایە ئەوانەن، بەدوای حەقیقەت و ئازادی گەورەدا بڕیار دەدەن. بێگومان ئەمانە شۆڕشگێڕن. ئەم شۆڕشگێڕانە شۆڕشگێڕانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی سەدەی ٢١هەمینن. ئەمانە ئاپۆیی و پەکەکەین. ئەم شۆڕشگێڕانە ئەوانەن، کە بە فەلسەفەی ئازادیی ڕێبەرایەتی پەروەرەدە کراون و لە ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژندا بە بڕیار و پێداگرن. لە ئاستی خۆشەویستیدا بڕیار لەسەر ئازادی کۆمەڵایەتی دەدەن. ئێمە بە زیادکردنی پەیوەستبوونە نوێکان بۆ سەر زنجیرەی ئازادی مردن دەبەزێنین و تێیدەپەڕێنین.

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی خۆی بووە بە پێشەنگی ژنان و کۆمەڵگاکان لە سەرتاسەری جیهاندا. ژنانی جیهان بە دروشم و فۆرمولی جادوویی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو شوێنێک تێکۆشانێکی هاوبەشیان بەرپا کرد. لە سەردەمێکی وەهادا هێشتا فاشیزم دەیەوێت بە هێرشی سەر پێشەنگان و شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانی ژن ئەنجام بەدەست بهێنێت. لە ١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەم لە پاریس کۆمەڵکوژییەکی دیکە لە دڵی پاریسدا لە دژی ئێمەی ژنان ڕوویدا.

وەک ژن و گەلی کورد، ئێمە ترسی پێشوومان شکاندووە، ئەوانەی وا بیردەکەنەوە بە مردن بێدەنگمان بکەن خۆیان دەخەڵەتێنن،  چونکە ئێمە وەک ژنانی کورد شاگرد و شوێنکەوتووی ساراکان، ئەڤینەکان، ڕۆژبینەکان، فیدانەکان، سێڤێیەکان، فاتمەکان و هەزاران شەهیدین.

هەڤاڵ ئەڤین یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنان بوو و بە ئەنقەست کرایە ئامانج و تیرۆر کرا. بە هەڵوێستی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری، بەرخۆدان و هۆشمەندیی شۆڕشگێڕانەی بۆتان یەکێک بوو لە پێشەنگە نموونەییەکانی ئێمە. زیاتر لە ٣٠ ساڵ بۆ ئازادی خەبات و تێکۆشانی کردووە و لە تێکۆشانی ئازادی و تێکۆشانی ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژن دا بووە بە پێشەنگ. لە چیا ئازادەکاندا گەورە بووە و هاوڕێی سارکان بوو. هەڵوێست و ئیرادەی ئازادانە و ورە و پێداگری و بە بڕیاربوونی پێگەیەکی تایبەتی لەدڵی هەموو ژناندا بۆ خۆی کردبوویەوە. بۆ نووسینی مێژووی نەنوسراوی ئازادیی ژنان بەشداریی لە شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوادا کرد و پێداگریی لەسەر بنیاتنانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا کردەوە. هەمیشە بە تێکۆشانی ئازادی هۆشیاری و باوەڕی ژن بنیات دەنا. ئەوەتا لێرەدا هەڵوێستی ژنانی ڕێکخستنکراو هەیە، کە لە فاشیزم لێ دەترسێت. دەیەوێت بە پیلانگێڕی لەو ژنانە بدات، کە لێیان دەترسێت، بەڵام وەک ژنانی کورد ڕوومان لەوە کردووە و چیتر لە ڕێگای ئازادی دەرناچین.

سارا بە کەسایەتی و ژیانی خۆی ئەفسانەیە، بە تێکۆشانی خۆی داستانێک بە شەهادەتی خۆی بوو بە ناسنامەیەکی جیهانی. ئەو ڕەوانبێژێک بوو، کە هەر پێویستی بکردایە گەلی لە دەوری خۆی کۆدەکردەوە، کاتێک پێویست بوایە شەڕڤان و جەنگاوەر بوو و کاتێکیش پێویست بوایە سیاسەتمەدار بوو. چ لە کارگەکان، چ لە زیندان، چ لە چیاکان و چ لە بواری کۆمەڵایەتیدا، ژنێکی ژێر و دانای ئاپۆیی بوو، کە دەیزانی لە هەموو شوێنێک چۆن شەڕ بکات.

لە هەموو پێوەرەکانی تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادیی ژنان واژۆ و مۆری سارا دەبینرێت. ماراسۆنی تێکۆشان، کە لە قۆناغی یەکەمی گروپی سەرەتایدا دەستی پێکرد لە بەرخۆدانی زینداندا گەیشتە لوتکە. یەکەم ئاپۆیی بوو، کە لە زینداندا بەرگریی سیاسیی کرد، تفی کردە دەموچاوی یەکەم جەلاد، لە مێژوودا یەکەم جار بوو ژنێک بوو بە جەستەی خۆی بکاتە فیدای چالاکیی مانگرتن تا مردن. میراتی شانازی و سەربەرزیی سەید ڕەزا بەردەوام بوو. و بووە ناوی خەباتێکی بەرز و بڵند و شکۆمەندانە. تۆوی هەموو پێشکەوتن و پێوەرەکانی تێکۆشانی ئازادیمانی چاند و ڕواندیشی.

هەڤاڵ سارا ژنێکی ئاپۆیی بوو و بە هەڵوێست و تێکۆشانی خۆی شکۆداربوونی دێرسیم و وشیاری و هۆشمەندیی شۆڕشگێڕی،کە بونیاتنرابوو، شۆڕی ردەوە بۆ ناو کۆمەڵگە و کردی بە ماڵی کۆمەڵگا.

ڕێبەرایەتی بۆ کۆمەڵکوژکردنی هەڤاڵ سارا وتی، "ئەم کۆمەڵکوژییە کۆمەڵکوژیی دووەمی دێرسیمە" و بە وتنەوەی "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوامە" تێڕوانینی تێکۆشانی پێویستی پێداین. ئێمە وەک شەڕڤانانی ئازادی لێپرسینەوە لەم کۆمەڵکوژییە دەکەین و هەرگیز دەستبەرداری دۆزی خۆمان نابین. دەبێت ئەوە بزانرێت، کە ناسنامەی ئەو بەرخۆدان و ئازادییە، کە سارا خۆی دەربڕیوە، بووەتە هی هەموو گەل و ژنان. کەس ناتوانێت ڕێگە لە ژنی کورد بگرێت، کە تامی ئازادیی گرتووە و هێزی چیاکانی لەپشتە. لە زاپ و ئاڤاشین و زاگرۆس جارێکی دیکە سەلمێنرایەوە، کە ژنانی کورد بە ژیان و هەڵوێستەکانیان لە سەر ڕێبازی ڕاستی و حەقیقەت   مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بونیات دەنێن. لە ئێستادا هەزاران ژن وەک هاوڕێیانی سارا  لە خەبات و تێکۆشاندان. هەزاران ژن لە شەقامەکاندا ڕێکخستنی خۆیان دروست دەکەن. هەزاران ژن بەبێ ئەوەی بەرامبەر بە دوژمن سەردابنەوێنن بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن. ئەو هەزارانەش بە کۆکردنەوەی هەموو جیهان لە دەوری "ژن، ژیان، ئازادی" بڕیاری دروستکردنی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیکی خۆیان دەدەن.

سارا پێشەنگ و بنیاتنەری ئەم بەهایانەیە. کاتێک شۆڕشگێڕان ڕێگای شۆڕشیان گرتە بەر، ئیدی کەس نەیتوانی لەم ڕێگایە دووریان بخاتەوە. بە تایبەتی ئەگەر کورد و ژن بن، هێزی هیچ کەس بەشی ئەوە ناکات، کە ئەوان لە خەبات و تێکۆشان پاشگەزیان بکاتەوە. چونکە ئێمە تینوی ئازادین و پێداگرین لەسەری. وەک گەل و ژنانی کوردستان هەزار جار سوێندمان خواردووە، کە لێپرسینەوە لەو  کۆمەڵکوژییانە دەکەین. ئێمە شەڕڤانانی رێبەر ئاپۆ و ئەو شەڕڤانانەین، کە لە ڕێگای بەرخۆداندان دەڕۆین. ئێمە شوێنکەوتوو و هاوڕێی ساراکان، ڕۆناهییەکان، ڕۆژبینەکان، ئەڤینەکان، سێڤێیەکان، پاکیزەکان، بەسێکان و زەریفەکانین.

ئێمە بەڵێن بە هەموو هاوڕێیانمان دەدەین، کە تاوەکو بەدیهێنانی شۆڕشی ژنان، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان. ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان ئازادی هەموو ژنانە. پیلانگێڕەکان نە دوێنێ سەرکەوتوو بوون و نە سبەینێش سەردەکەون. وەک ژنان پێویستە لە هەموو شوێنێک ڕێکخستنکراوتر بین، خۆپاراستن و بەرگری بکەینو زیاتر هۆشیارانەتر و هۆشمەندانەتر لە ئازادیدا قوفڵ ببین، دەبێت ئێمە تێکۆشان زیاتر و بەهێزتر بکەین.

دەبێت ئێمە بە کۆمەڵایەیتیکردنی ئەفسونی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو بوارەکانی ژیاندا وەڵامی داگیرکاری و فاشیزم بدەینەوە.  وەڵاممان بۆ شەهیدان ئەوەیە، کە ئێمە لە ڕێگای حەقیقەت و ڕاستی دا ببننە هاوڕێیان.

بە وتنی ئەوەی سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان، دەبێت سەرنج بخەینە سەر خەبات و هۆشمەندی. لێپرسینەوە لە پیلانگێڕان بکەین و هەڵوێستی ڕێکخستنکراومان و ڕێپێوانی یەکلاکەرەوە و بە بڕیارمان لە هەموو شوێنێک بە بەهێزی بەڕیوەبچێت".

ژ.ت