یازدە چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کران

یازدە چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێراندا بە بی هیچ بڕیارێکی دادگە دەستگیرکراوبوون، بە شێوەی کاتی ئازادکران.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوو، ١١ چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی ڕژیمی ئێران دژبە هاوڵاتیانی کورد، دەستگیرکرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازادکراون.

بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، یازدە چالاکوان بە ناوەکانی؛ “عه‌زیمه‌ ناسری، فه‌رهاد موساپور، فه‌ره‌یدون موساپور، به‌همه‌ن یوسف زاده‌، ئه‌فشین مام ئه‌حمه‌دی، سۆران حوسین زاده‌، سیروان نوری، شه‌پۆل خزری پور، سیاوه‌ش عه‌ینی، حوسێن گه‌ردشی و كه‌یوان ئه‌ندار”، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ڕژیمی ئران لە شاری ورمێ ئازادکراون، ئەم چالاکوانانە خەڵکی شارەکانی بۆکان، ڕەبەت و مەهاباد لە پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆی ئەو ١٥٠ هاوڵاتییەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران دەستگیرکراون، تا ئێستا تەنیا ٤٣ کەسیان بە شێوەی کاتی ئازادکراون، نزیکەی ٤٠ کەسیان گوازراونەتەوە بۆ زیندانەکانی دەسەڵات، بەڵام چارەنووسی نزیکەی ٧٠ کەسیان هێشتا نادیارە.

ک-ش