ئەفسەرێکی پسپۆر لە وان دەستدرێژیی کردە سەر ٢ منداڵی کچ

سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەر بەناوی تالیب ک. لە شاری وان بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ٢ کچە منداڵی خوێندکاری ئامادەیی دەستگیرکرا.

ئەفسەری شارەزا تالیب ک. کە لە وان لە ئەرکدایە دەستدرێژیی کردە سەر ٢ کچە خوێندکاری ئامادەیی، کە سواری ئۆتۆمبێلەکەی کردبوون.

تالیب ک. ئەو دوو کچە خوێندکارە بە ئۆتۆمبێلەکەى خۆی دەباتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی و دەرمانی هۆشبەریان پێ دەدات و  هەر دوو منداڵەکە بەو ماددەیە دەبورێنەوە و دوای ماوەیەک، کە هۆشیان دێتەوە سەر خۆیان رادەکەن و دەڕۆن بۆ خوێندنگەکەیان.

هاوڕێیەکی ئەو دوو خوێندکارە هەست بە بابەتەکە دەکات و مامۆستای راوێژکار لە کێشەکە ئاگادار دەکاتەوە. لەسەر هەوڵەکانی مامۆستاکە، منداڵەکان ئەوە ڕوون دەکەنەوە، کە چییان بەسەردا هاتووە و باس لەوە دەکەن کە ڕووبەڕووی دەستدرێژیی ئەو ئەفسەرە پسپۆڕە بوونەتەوە.

ئەو منداڵانە ڕایانگەیاندووە، ئەو ئەفسەرە پسپۆڕە ماوەیەک پێش ئێستا پەیوەندییان پێوەدەکات و لە ڕۆژی ڕووداوەکەدا لە خوێندنگەوە بردوونێتییەوە بۆ ماڵەوە و کحولی پێداون و توندوتیژیی بەرامبەریان ئەنجامداوە.

 ڕاشیانگەیاندووە، تالیب ک. چایی لە مەتبەخەکەیدا بۆ  هێناون و دوای خواردنەوەی چاییەکە لەسەر هۆشی خۆیان رۆیشتوون و کاتێک بە هۆش هاتوونەتەوە بینیویانە، کە جلەکانیان لە بەردا نییە.

منداڵەکان سکاڵایان لە دژی تالیب ک. تۆمار کرد و تالیب ک. بەتۆمەتەکانی "زەوتکردنی ئازادیی تاکەکان" و "ئەنجامدانی دەستدرێژی و چەوساندنەوەی زایەندنی لە ئاستێکی بەرزدا لە دژی منداڵان" دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.

ڕاپۆرتی پزیشکیدا ئەوە دەسەلمێت، کە ئاخۆ دەستدرێژیی سێکسی بە تەواوەتی بەرامبەر ئەو منداڵانە ئەنجامدراوە، یان نا.

منداڵەکان براون بۆ کامپی دەوڵەت و لەوێ راگیراون.

ژ.ت