ئەحمەد میرە: بە هیچ پێوانەیەک رەوا نییە بکەرانی خیانەتی ٣١ی ئاب حوکمڕان بن
نوسەر و رۆژنامەنووس ئەحمەد میرە سەبارەت بە خیانەتی ٣١ی ئابی پەدەکە نوسیویەتی: "كارێكی مه‌ترسیداره حزبێك خاوەنى خیانەتى ٣١ـی ئاب بێت و ئێستاش حوكمداری یه‌كه‌م بێت".
نوسەر و رۆژنامەنووس ئەحمەد میرە سەبارەت بە خیانەتی ٣١ی ئابی پەدەکە نوسیویەتی: "كارێكی مه‌ترسیداره حزبێك خاوەنى خیانەتى ٣١ـی ئاب بێت و ئێستاش حوكمداری یه‌كه‌م بێت".
ئەحمەد میرە ڕۆژنامەنووس و مامۆستاى زانکۆ لەبارەى خیانەتى ٣١ـی ئاب لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان نوسیویەتی:" ٣١ـی ئاب به هه‌موو ده‌لاله‌ته‌كانی ڕووداوێكی مێژوویی قێزه‌ونه و ساته‌وه‌ختێكه هه‌موو شتێك تێیدا ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه".
نوسیویسیەتی، "به هیچ پێوانه‌یه‌ك ره‌وا نییه بكه‌رانی خیانه‌تی ٣١ـی ئاب له كوردستاندا حوكمران بن و باس له كوردایه‌تی و دیموكراتییه‌ت بكه‌ن."
باسى لەوەشکردووە، "ئه‌مساڵ رێكه‌وتێكی باش هه‌ڵكه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی دوای ٥١ رۆژ له یادكردنه‌وه‌ی ٣١ـی ئابدا خه‌ڵكی كوردستان له رێی ده‌نگه‌كانیانه‌وه دادگایی بكه‌رانی ٣١ ـی ئاب بكه‌ن و ئه‌و وته‌یه ئاوه‌ژوو بكه‌نه‌وه، كه ده‌ڵێت، (زاكیره‌ی تاكی كورد لاوازه و زوو شته‌كانی له بیر ده‌كات)."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "كارێكی مه‌ترسیداره حزبێك خاوەنى خیانەتى ٣١ـی ئاب بێت و ئێستاش حوكمداری یه‌كه‌م بێت."