ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه باسی له‌وه‌كردبوو كه ٧ی تهمموز كاتژمێر له ٠٨:١٥ دا سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر كاتێك ویستیان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید پیردۆغان له گۆڕه‌پانی بهرخوددانی شاخی ئامێدی بچن، گه‌ریلاكان له سه‌ربازانیان دابوو و ٢ داگیركه‌ر سزادرابوون.
گه‌ریلاكان له سه‌ر داگیركه‌ران به ناوه‌كانی ناجی کایگسز و تورهدین تۆكیۆرك ئه‌م چه‌كانه‌یان هه‌ڵگرته‌وه: "ده‌مانچه‌یه‌كی گڵۆك، دوو چه‌كی پیاده‌ی ئێچ كه‌ی-٤١٦ی به‌رهه‌می ئه‌ڵمانیا، ٢ نیشانه‌گری له‌یزر، ٢ لاتی چه‌كی، ئامێرێكی بێته‌لی ئاسه‌لسان و بڕێكی زۆر كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی.
له‌و چالاكیهدا ته‌رمی سه‌ربازێكی داگیركه‌ر به ناوی ناجی کایگسزیش كه‌وتبووه ده‌ست هێزه‌كانمان".
هه‌په‌گه له باره‌ی سه‌ربازه‌كه به ناوی ناجی کایگسز ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی دابوو "سه‌ربازی داگیركه‌ر كه له ئه‌نجامی چالاكی ٧ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ دا مردووه و ته‌رمه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانماندایه، ناوه‌كه‌ی ناجی کایگسزه. ئه‌و سه‌ربازه ئه‌ندامی هێزه تایبه‌ته‌كانی توركه و ئاشكرابوو كه مردنه‌كه‌ی له رای گشتیی شاردراوه‌ته‌وه. وه‌ك پێشتریش باسمان كردبوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م سه‌ربازانه بۆ گه‌شتی داگیركردنی كوردستان ره‌وانه ده‌كه‌ن ئێستاش خاوه‌نداری له ته‌رمه‌كانیان ناكه‌ن. ئێمه داوا له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربازی تورك به ناوی ناجی کایگسز ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ده‌توانه‌وێت ده‌توانین له رێگه‌ی مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه ته‌رمی كوڕه‌كه‌تان راده‌ست بكه‌ینه‌وه. بنه‌ماڵه‌كه ده‌توانێت بێته ناوچه‌ی ئامێدی له دهۆكی باشوری كوردستان و له رَگهی مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئێمه".
هـ . ب