یەکێتیی ئیکۆلۆژی: دەوڵەتی تورک و DEDAŞ لە ئاگرەکە بەرپرسیارن

یەکێتی ئیکۆلۆژی تیشکی خستەسەر ئاگرەکەی کوردستان، ڕایگەیاند لەبەرئەوەی لەکاتی خۆیدا دەستوەردان نەکراوە کارەسات ڕوویداوە، ناڕەزایەتی بەرامبەری دوڵەت و دامەزراوەی دابەشکردنی کارەبای دیجلە (DEDAŞ) نیشاندا.

ئاگرێک لە نێوان ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین کەوتەوە و ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٤ کەس برینداربوون، برینی ١٠ کەسیان سەختە؛ لەم بارەیەوە یەکێتی ئیکۆلۆژی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

یەکێتیی ئیکۆلۆژی ڕایدەگەیەنێت بەهۆی کەمتەرخەمی و کەمی خزمەتگوزاری لەلایەن دەوڵەت و دامەزراوەی دابەشکردنی کارەبای دیجلە (DEDAŞ)ـەوە بەهۆی پچڕانی تەلی کارەباوە ئاگر کەوتۆتەوە، دەڵێت: "ئەم خەمساردییەی بۆتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە، مایەی قبووڵکردن نییە".

یەکێتی ئیکۆلۆژی تیشک دەخاتە سەر قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکان و دەڵێت: "هەرچەند ساڵانە لە مانگی هاویندا ئاگر دەکەوێتەوە، دامەزراوەکانی دەوڵەت هیچ ڕێکارێک ناگرنەبەر، بەهۆی نەبوونی دەستوەردانی کاریگەرەوە، بەهۆی بەکارنەهێنانی هەلیکۆپتەری پێویست بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ئاسمانەوە، ئاگرەکە گۆڕا بۆ کارەساتێکی مەزن. ناوچەی ئاگرکەوتنەوەکە، هێشتا پێویستی بە دەستی هاوکاری و پشتیوانییە. بانگەواز دەکەین پزیشکانی ڤێتێرنەری ڕۆڵ بگێڕن لە چارەسەری ئەو ئاژەڵانەی بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان پێگەیشتووە".