ئەمە ٧ساڵە لەم دۆخەدا بەرخۆدان دەکەین

دانیشتووانی کەمپی شەهید نازێ لە سەردەشتی چیای شەنگال سەرەڕای دۆخی سەختی زستان و ژیان باسی ژیانی خۆیان لە ژێر چادردا دەکەن و وتیان:" سەرەڕای هەموو شتێک ئێمە لە سەرخاکی خۆمان ئارامین."

دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە سەر کۆمەڵگەی ئێزدییەکانی شەنگال، بەهۆی تاڵان و کاول بوونی مڵک وماڵی گەل، هاووڵاتیانی شەنگال ناچارمان لە ژێر چادردا ژیانی خۆیان بەردەوام بکەن. گەل کە لە خاک و شکۆی خۆی دەستی هەڵنەگرتووە و سەرەڕای دۆخی سەخت و زەحمەتی ماوەی ٧ساڵە لە ناو چادردا ژیان دەکەن.

دانیشتووانی کەمپی شەهید نازێ لە سەردەشتی چیای شەنگال باسی ژیانی خۆیان دەکەن لە ناو دۆخی سەختی زستاندا:

'دەلێن ئێمە هاوکاریتان دەکەین، بەڵام دۆخەکە لە بەر چاوانە'

هاووڵاتیەک بە ناوی فارس شەنگالی ئەوەی خستەڕوو کە دوای فەرمان چوونە شیلادزێ. شەنگالی زۆر سپاسی گەلی شیلادزێی کرد کە لە ڕۆژی سەخت و زەعمەتدا زۆر هاوکاری گەلی ئێزدییان کردووە و ئێمە هیچکات لەبیری ناکەین. شەنگالی لە بەردەوامیدا وتی: " بەلێ ئەم خاکە خاکی باب و باپیرانمانە. هەربۆیە ئێمە گەڕاینەوە سەر خاکی خۆمان، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ماڵەکەمان سووتاوە ناچارین لە ژێر چادردا ژیان بکەین. ئەوەیە ئێوەش دەیبینن کە دۆخی ئێمە زۆر سەختە، هیچ هاوکاریەکی ئێمە ناکەن. بەتایبەتی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ هاوکاریەکی ئێمەیان نەکردووە. خۆیان دەلێن کە ئێمە هاوکاری ئێوە دەکەین بە ڵام دەبینن کە هەموو شتێک لە بەرچاوە . منداڵان و بە ساڵاجووەکان لە وەرزی زستان و گەرمای هاویندا زۆر ئازاد دەچێژن، دەبێت هاوکاری ئەم خەڵکە بکرێت. ئیستاکە دەیانەوێت هەموو گەلی شەنگال بخەنە ژێر گووشارەوە. هەر بۆیە نایانهەوێت ئەم گەلە بە خۆشی بژین. خۆشی ئێمە خۆسەری ئێمە و مسۆگەر بوونی ئاسایشی ئێمەیە.

'سەرەڕای هەموو شتێک سەربەرزین بەوەی کە لە سەر خاکی خۆمانین '

ساڵەح بەدەل باسی ژیانی ناو مانگی کانوون کرد و وتی: " ئەمە ٧سالە دۆخی ئێمە ئاوەهایە. ئێمە داواکارین بۆ ئەم گەلە شتێک بکرێت. جارووبار ڕێکخراوە هاوکاریە مەدەنیەکان دێن و ناو دەنووسن، بەڵام بێجگە لەو چادرانەی کە لە دەستپێکدا درا بە ئێمە هیچمان نەدیوە.ئەو رێکخراوانە بەس ناویان هەیە و قسەدەکەن. بەڵام سەرەڕای ئەوەش مادام لە سەرخاکی خۆمانین سەربەرزین. ئێمە لێرەدا داوا لە هەموو گەلی خۆمان دەکەین لە کەمپەکان کە بێنەوە سەر خاکی خۆیان، ڕاستە بێ ئیمکانیاتی هەیە بەڵام ئێمە لێرەدا هەموو شتێک دابین دەکەین. لەو شوێنانەشدا دۆخی ئەوانیش زەحمەتە، بەڵام لێرەدا لەسەر خاکی خۆمانین."

'دەبێت حکومەت خۆی بەرپرسیار ببینێت'

هاووڵاتیەکی تر بە ناوی ڕەشۆ کە خەریکی ئاژەڵداریە دەربارەی دۆخەکە وتی: " بۆ ئەوەی کە بژین لەم دۆخە زەحمەتەدا ئاژەڵ بەخێو دەکەم. لێرەدا بەهۆی دۆخی سەختی ژیان زەحمەتی دەکێشین. ئێمە ناتوانین نەخۆمان و نە ئاژەڵەکانمان بە پێی پێویست بژین. دەبێت حکومەتی عێراق خۆی بە بەرپرسیاری ئەم دۆخە بزانیت، لەبەر ئەوەی کە ئێمە لەسەر ئەم خاکە دەژین."

ک-ش