'ئێمە بە ئیرادەی بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان لە دژی دوژمن دەجەنگین'

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار ڕایانگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە و تیشکیشیان خستە سەر ئەوە، کە بە ئیرادەی بەرخۆدانی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان لە دژی دوژمن دەجەنگن.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار جەژنی نەورۆزیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆزکرد و ڕایانگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣دا تێکۆشانی ئازادی دەگەیەنینە بەرزترین ئاست.

گەریلای هەپەگە ڕۆژهەڵات قەهرەمان: پێش هەموو شتێک جەژنی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلان پیرۆز دەکەم. من لە کەسایەتیی مەزڵوم دۆغاندا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەمەوە و سەری ڕێز بۆ یاد و بیریان دادەنەوێنم. من ئەو بەڵێنی سەرکەوتنەی بەوانمان داوە دووپات دەکەمەوە. نەورۆزی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. جارێکی تر نەورۆز لە هەموو گەلان پیرۆز بێت. ئێمە بە ئیرادەی نەورۆز سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

 گەریلای یەژا ستار تێکۆشین جودی: ئێمە بە پرۆسەیەکی زۆر قورسدا تێدەپەڕین. پڕۆسەیەکە، کە تێیدا بەرخودانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت و قوربانیی گەورەی تیادا دەدرێت. بە ئیرادەی بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان تێکۆشانێکی بێ هاوتا لە دژی دوژمن ئەنجام دەدرێت. بەرخۆدانی گەریلا نیشانی دا، کە ڕۆحی تێکۆشانی بندەستان، چەوساوەکان و کەمالەکان هەرگیز لەناوناچێت. ئێمە بانگەشەی ئەوە دەکەین، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا تێکۆشانی خۆمان بگەینە بەرزترین ئاست. چونکە کاتی ئەوە هاتووە ژیانی ئازاد پێشکەش بە ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان بکەین. ئێمە گەریلاکانی یەژا ستار لەسەر ئەم بنەمایە لە دژی دوژمن شەڕ و بەرخۆدان دەکەین. ئێمە ئامادەین لەم پرۆسەیەدا هەموو ئەو ئەرکانەی لە ئێمە چاوەڕێی دەکرێت جێبەجێ بکەین، چونکا پێویستە و گرنگە تاوەکو بتوانین بگەینە واتا و گرنگریی نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ. ئێمەی ژنان سڵاو لە بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ دەکەین. ٥٠ ساڵە خەباتێکی بەردەوام لە دژی دوژمنێک بەڕێوەدەچێت، کە دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات. ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتیی ئەو تێکۆشانە دەکات. ئامانجمان ئەوەیە ئەم تێکۆشانەی ڕێبەر ئاپۆ بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

 گەریلای یەژا ستار ڕوکەن کۆبانێ: ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئێمە دەبێتە گەورەترین ساڵی تێکۆشان و بەرخۆدان. هیوادارم نەورۆزی ٢٠٢٣ ببێتە هۆی ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو گەلەکەمان، کە لە بوومەلەرزەکەدا زیانیان پێگەیشتووە. ئێش و ئازاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکە ئێش و ئازاری ئێمەشە. جەژنی نەورۆز لە سەرجەم دایکانی شەهیدان پیرۆز دەکەین. دایکانی هاوڕێکانمان دایکی ئێمەشن. دەبێت بزانن، کە خوێنی هاوڕێیانمان لەسەر زەوی نامێنێتەوە. ئێمە تۆڵە لە دوژمن دەکەینەوە، با هیچ کەس گومانی لەوە نەبێت".

ژ.ت