ئەمینە ئاکسوی ئەندامی کۆمەڵەى رۆشنبیری میزۆپۆتامیا دەستگیرا

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی و لێکۆڵینەوەى داواکای گشتیی دەوڵەتى تورک لە مێردین، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ئەمینە ئاکسوی ئەندامی کۆمەڵەى رۆشنبیریی میزۆپۆتامیایان دەستگیرکرد.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە مێردین، ئەمینە ئاکسو ئەندامی کۆمەڵەى رۆشنبیریی میزۆپۆتامیا لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

بڕیارە ئەمینە ئاکسو لە ئامەدەوە بۆ لێکۆڵینەوە و وتە لێوەرگرتن ببرێت بۆ مێردین.

ژ.ت