ئەندامانی هەبەدەهە دوو چالاکیان لەدژی هێزەکانی دەوڵەت ئەنجامدا

ئەندامانی گروپی ساکینە جانسزی هەبەدەهە لە ئامەد دوو چالاکیان لەدژی پۆلیس و سەربازی تورک ئەنجامدا.

ئەندامانی گروپی ساکینە جانسزی تەڤگەری شۆرشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە لە ئامەد لەدژی پۆلیس و سەربازی تورک چالاکیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە نزیک خویندنگای مەلیک ئەحمەدی سوری ئامەد لەدژی 'پۆلیسی داگیرکەر' کە بە دوو ئۆتۆمبێڵی سەربازی خاڵی کۆنتڕۆڵیان دانابوو، گروپێکی ٨ کەسیمان لە دوولاوە بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدا و ٤ پۆلیس بریندار بوون.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ئامەد ئەندامانیان لەدژی سەربازانی تورک بە بۆمبی دەستی چالاکیان ئەنجامداوە.

ف.ق