ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک لەبارەی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەم لە پاریس قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئەنگیزەک باسی لەوەکرد کە کۆمەڵکوژیەکە رووداوێکی ئاسایی نییە، بەتایبەت کە لە دژی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەڤین گۆیی ئەنجامدراوە. ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک رایگەیاند کە ئەو کۆمەڵکوژیە درێژکراوەی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣یە و وتی، لەسەر ناوی پارتەکەمان، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم و سەرەخۆشیش لە بنەماڵەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەم. شەهیدانمان شەهیدانی ئازادین. بە دڵنیاییەوە تۆڵەی هاورێیانمان، تۆڵەی گەل و مرۆڤە وڵاتپارێزەکانمان دەکەینەوە. رق و توڕەییمان بەرامبەر بە دوژمن یەکجار زۆرە".
خالیدە ئەنگیزەک دەستنیشانی کرد کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە رێگە لەناوبردنی گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادییەوە دەیەوێت درێژە بە مانەوەی دەسەڵاتەکەی بدات و وتی، " بۆ ئەوەی بتوانێت گەلی کوردستان و گەلانی بندەست قڕ بکات، دەیەوێت پەکەکە کە پێشەنگایەتی گەلان و هێڵی ئازادی ژنان دەکات لەناو ببات. ئەم بابەتە بەلای ئێمەوە روونە. ئەو هێزەی کە پلانی بۆ کۆمەڵکوژیەکە دانا و جێبەجێی کرد، دەوڵەتی تورکە، میتە. ئێستا سیناریۆیەکیان ئامادە کردووە و دەڵێن، 'فەرانسەییەکی بەتەمەن کردوویەتی، لەم دواییەدا لە زیندان ئازادبووە، پێشینەی تاوانی هەیە'. دەیانەوێت گەلی کوردستان، رای گشتی فەرەنسا و جیهان بخەڵەتێنن. دەوڵەتی فەرەنساش لەم بابەتەدا تاوانبار و بەرپرسیارە. ئەگەر دەوڵەتی فەرەنسا بیویستایە کۆمەڵکوژی پاریس لە ٩ی کانونی دووەمی روونبکردایەوە، ئەگەر شەهیدبوونی سێ ژنی کورد لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرایە، ئەگەر دادگایەکی دادپەروەرانە هەبوایە، سزای پێویستی بدایە و نەیهێشتایە کە هێزە فاشیشتەکان و هێزە هەواڵگرییەکانی تورک لە وڵاتەکەیان خۆیان رێکبخستایە، ئەوکاتە کۆمەڵکوژییەکی بەم جۆرە دووبارە نەدەبووەوە".
هێرشەکە راستەوخۆ بۆ سەر هەڤاڵ ئەڤن ئەنجامدراوە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک وتی، دەوڵەتی تورک بوار بۆ هەواڵگری و چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەرەخسێنێت، بەم جۆرە درێژەی پێدا، "یەک لە تاوانبارانی کۆمەڵکوژی لە پاریسە، ئەوەی دیکەش دەوڵەتی فەرەنسایە. رای گشتی کورد و رای گشتی جیهان دەبێت ئەو راستیە ببینێت. لەبەر ئەوەی کەس لێپرسینەوە لەو کردەوانەی دەوڵەتی تورک، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست کە بەبەر چاوی جیهانەوە لە باکور ئەنجامیان دەدات، نایکات. ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ دەکرێت، سەرکوت دەکرێن، هونەرمەندان، رۆژنامەوانان زیندانی دەکرێن، مافە دیموکراتیکەکان هەرهەموویان زەوت دەکرێن، کەس ناتوانێت بە شێوەی ئازاد رای خۆی دەرببڕێت. دەوڵەتی تورک سەرباری گوشار و هێرشەکان ناتوانێت بگاتە ئەنجام. دوو ساڵە هەوڵ دەدات لە چیاکانی کوردستان بزوتنەوەی ئازادی لەناو ببات. زیاتر لە هەشت مانگە لە زاپ بێ پسانەوە هێرش دەکات. دەوڵەتی تورک کە نەیتوانی لە چیاکانی کوردستان بگاتە ئەنجام هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا و کوردان لە دەرەوەی وڵات.
دەوڵەتی تورک بە هێرشکردنە سەر گەلی کورد و پێشەنگەکانی دەیەوێت تۆڵەی شکستی داعش بکاتەوە. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە هاوبەشی داعشە، مێشک، رێگە و رێبازیان یەک شتە. تۆڵە لە پێشەنگانی ژن دەکەنەوە. جیهان هەموویان بە هاوکاری نێوان ئاکەپە-مەهەپە و داعش دەزانن. دەزانن کە رێگەیان بۆ داعش کردووەتەوە، پەروەردەیان کردوون و پشتیوانیان لێدەکەن. گەلی کوردیش بە پێشەنگایەتی پەکەکە لە دژی داعش تێکۆشانێکی گەورەی کرد، لە پێناو مرۆڤایەتیدا شەڕی کرد. پەکەکە و گەلی کورد (بە تایبەتی لە رۆژئاوا) لە دژی چەتەکانی داعش کە هەموو کەس لە ستەمی ئەوان دەترسان، بە نوێنەرایەتی جیهان شەڕیان کرد. ئەو شەڕە لە پێناو ژنان و مرۆڤایەتیدابوو. سەرکەوت. هەر بۆیە دەبێت مرۆڤایەتی ئەرکی خاوەنداری لەم گەلە و پێشەنگەکانی جێبەجێ بکات. دەوڵەتی فەرەنسا یەک لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێونەتەوەییە، لەبەر ئەوەش دەبێت خاوەنداری لە ئەرکی خۆی بکات و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.
هێرشەکە بە تایبەتی لە دژی هەڤاڵ ئەڤین ئەنجامدرا. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ ئەڤین یەک لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ژنان بوو. بزوتنەوەی ژنان لە پێناو ئازادی ژن و کۆمەڵگادا شەڕ دەکات، لەم شەڕەشدا ژنانی کورد پێشەنگایەتیەکی مێژووییان لە ئەستۆیە. ژنانی کورد هەم لە رووی جەستەیی و هەم لە رووی هزرییەوە لە تێکۆشانی ئازادیدا خاوەنی رۆڵێکی گەورەن. بە تایبەتی لە رۆژهەڵات لە ٤ پارچەی کوردستان بە تایبەتیتر لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە تونێلەکان، ژنانی کورد پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان دەکەن و لەم شەڕەدا شکۆی مرۆڤایەتی دەپارێزن. بۆ تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک، بۆ ئازادی چوار پارچەی کوردستان، ژن و کۆمەڵگای کوردستان بە بوێری خۆڕاگری دەکەن، گیانی خۆیان بەخت دەکەن. ئەو تێکۆشانەی ژنانی کورد پێشەنگایەتی بۆ دەکات، ئەمرۆ لە تەواوی جیهاندا دەنگی داوەتەوە".
دەبێت حکومەتی فەرەنسا خاوەنداری لەبەها دیموکراسییەکان بکات
ئەنگیزەک باسی لەوەکرد کە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاسیست نوێنەرایەتی سیستمی پیاوسالاری دەکات، هەر بۆیە هێرش دەکاتە سەر ژنانی پێشەنگ. ئەنگیزەک رایگەیاند، کە دەبێت ژنان و گەل هەموویان ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم کۆمەڵکوژییە نیشان بدەن، بێدەنگ نەبن، خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی بکەن و وتی، " حکومەتی فەرەنسا دوای کۆمەڵکوژیەکە هەندێک لێدوانی داوە. وەزیری داد و زۆر کاربەدەست راگەیەندراویان هەبوو، رایانگەیاند کە ئەوان کۆمەڵکوژیەکە قەبوڵ ناکەن. بەڵام ئێمە ئەو هەوڵانەی حکومەتی فەرەنسا بە پێی پێویست نابینین. کۆمەڵکوژیەکی سیاسی کە لە بەرامبەر پێشەنگێکی ژنانی کورد ئەنجامدرا، وەک ئەوەی تاوان، یان رووداوێکی ئاسایی دادوەری بێت، هەوڵ دەدەن بەو جۆرە نیشانی بدەن. ئەو مامەڵەکردنە راست نییە، ئێمە ئەو هەڵوێستە قەبوڵ ناکەین. ئەوە رووداوێکی سیاسیە، کۆمەڵکوژییەکی سیاسیە، هێرشێکی راستەوخۆیە کە بۆسەر ئیرادەی گەلی کوردستان ئەنجامدراوە.
لە دوێنێوە دەڵێن ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامدا لە رووی دەرونیەوە نەخۆشە. بەم جۆرە دەیانەوێت وەک رووداوێکی ئاسایی ئەو کۆمەڵکوژییە نیشان بدەن. کێ پەنجەی بە پەلەپیتکەکەدا نابێت، گرنگ نییە، بکەری راستەقینە دەوڵەتی تورکە. ئێمە منداڵ نین، وەک بزوتنەوەکەمان ئاگامان لەو رووداوانە هەیە، ئێمە دەزانین کە کێ دەتوانێت تا چ ئاستێک چ کەسێک بە رێکخستن بکات. ئەوە بەلامانەوە گرنگ نییە، تاکەشت کە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ئەوەیە کە دەبێت حکومەتی فەرەنسا لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژیە بکات، لێکۆڵینەوە بکات، روونی بکاتەوە. دەبێت بۆ گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان راگەیەندراوی هەبێت، ئەگەر یاسای فەرەنسا ئەو رووداوە روون نەکاتەوە، لەبەرامبەر گەلی کوردستان، بزوتنەوەکەمان و مێژوو تاوانبار دەبێت. وەک پەڵەیەکی رەش لە مێژوودا تۆمار دەکرێت.
ئەگەر بکوژانی هەڤاڵ سەکینە، فیدان و لەیلا بە شێوەی راستەقینە و دروست دادگایی بکرانایە ئەمڕۆ ئە کۆمەڵکوژیە دوبارە نەدەبوەوە. رووداوەکانی دۆسیەی ئاسایی نین. بکوژیش ئاسایی نییە. ئاسایش بێت لە پشتیەوە هەندێک هێز بوونیان هەیە. ئێمە وەک گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی بەدوای ئەو بابەتەوە دەبین. لە روی یاسایی و سیاسیەوە بەدواداچوونی بۆدەکەین. تا ئەو کۆمەڵکوژیە روون بکرێتەوە ئێمە داوا لە حکومەتی فەرەنسا دەکەین. دەبێت حکومەتی فەرەنسا خاوەنداری لە بەها دیموکراسیەکان بکات. لە دژی داعش دەبێت خاوەنداری لە هاوکاری لەگەڵ کورد بکات. ئەگەر ئەوە نەکات ئەو کاتە بزوتنەوەکەمان دەستبەرداری ئەو کۆمەڵکوژیە نابێت. با هەموو کەس ئەوە بزانێت.
گەلە وڵاتپارێزەکەمان هەڵوێستێکی زۆر پیرۆزیان نیشاندا
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە خالیدە ئەنگیزەک داوای ئاراستەی گەلی کورد کرد و وتی، "گەلە وڵاتپارێزە قارەمان، خۆڕاگر، شکۆمەند و هێژاکەمان لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی هەڵوێستێکی زۆر پیرۆزی دەربڕی. جیهان بینی کە گەلی کورد گەلێکی رێکخستنکراو و سیاسیە کە پابەندی بەهاکانی، پێشەنگان و تێکۆشانی خۆیەتی. ئەگەر رێکخستنەکەمان گەلەکەمانی رانەگرتایە، کەس نەیدەتوانی رایبگرێت. با دەوڵەتانی ئەوروپا باس ئەوە بزانن. ئەم گەلە گەلێکی رێکخراوە. گەلە هێژاکەمان ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە، هەڵوێستێکی شکۆمەندانە و پیرۆزی نیشاندا. سڵاو لە بەرخودانی گەلەکەمان دەکەین، بەڵام دەبێت گەلەکەمان ئەو راستیە ببینێت، تێکۆشان و ئامانجەکەمان زۆر گەورەن.
پارادایمی رێبەر ئاپۆ پارادایمێکی گەورەیە تەواوی مرۆڤایەتی دەگرێتەوە. ئامانجمان بونیادنانی جیهانێکی دیموکراتیک و ئازادە. ئەوە ئاوات و ئامانجی رێبەرمانە. هەربۆیە تێکۆشان و بەرخودانمان بە قوربانیدانی زۆر دەستەبەر دەبێت. هەڤاڵ ئەڤین، هەڤاڵ میر و هەڤاڵ عەبدولرەحمان خوێنی بەنرخی خۆیان لە پێناو شۆڕشی کوردستاندا رشت. گەلەکەمان ئەو راستیەی شەهیدان دەزانێت و پێوەی پابەندە. لەبەر ئەوە ئێمە وەک رووداوێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا ناکەین. مامەڵەکردن لەگەڵ شەهیدان بە مامەڵەکردنێکی ئاسایی نابێت. دەبێت شەهیدانمان بکەینە هۆکارێک کە خۆمان بگەیەنینە تەواوی گەلانی جیهان. دەبێت دۆستایەتی لەگەڵ گەلانی فەرەنسا زیاتر بەهێز بکرێت، پەیوەندییەکان زیاتر و فراوانتر بکرێن".
هـ . ب