یەنەکە: خیانەتی ٣١ی ئاب برینێکی قووڵی لە جەستەی گەلی کورد دروستکرد
مەکتەبى سیاسى یەنەکە لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادی داگیرکردنی هەولێر لەلایەن بەعس و پەدەکەوە رایگەیاند: " ئەو خیانەتە برینێکی قووڵی لە جەستەی گەلى کورد دروستکرد."
مەکتەبى سیاسى یەنەکە لە پەیامێکدا بە بۆنەی ٢٨ەمین ساڵیادی داگیرکردنی هەولێر لەلایەن بەعس و پەدەکەوە رایگەیاند: " ئەو خیانەتە برینێکی قووڵی لە جەستەی گەلى کورد دروستکرد."
مەکتەبى سیاسى یەنەکە بەهۆى ساڵیادى خیانەتى ٣١ى ئابى پەدەکەوە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ٢٨ ساڵ پێش ئێستا سوپاى بەعس بەسەر داواى فەرمى پارتى پەلامارى هەولێریدا و ئەو خیانەتە برینێکی قووڵی لە جەستەی گەلى کورد دروستکرد.
راشیگەیاندووە، خیانەتی ٣١ی ئاب، کە شەرمەزارییەکى سیاسییە بە دەسکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانی دەناسێندرێت و بێ شەرمانە داکۆکی لێ دەکرێت.
باس لەوەشکراوە، دوای ٢٨ ساڵیش جێگەى برینەکانى ئەو خیانەتە سارێژ نەبووە و پاشماوە و ئاسەواری سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و بگرە کەلتورییشی بەسەر هەرێمەکەمانەوە ماوە، ماوەیەکی زۆریش ناوبانگ و ناوەرۆکی رەوا و ئازادیخوازانەی کوردایەتی لە دونیا لەکەدار کرد .
ئەوەش خراوەتەڕوو، "بە داخیشەوە سیاسەتە چەوتە دووبارەبووەکانی لێرە و لەوێی پارتی هەمیشە قەتماغەی برینی هاوینی خیانەت هەڵدەداتەوە و زامی پایتەختی داگیرکراوی رۆژە شوومەکەی ٣١ی ئابیش هەروا دەکوڵێنێتەوە."
لە کۆتایدا هاتووە، "با بە خەباتی بێوچانی مەدەنی و ئاشتیخوازی و بە هەڵبژاردنی پاک و چاودێریکراوی عێراقی و نێودەوڵەتی بەر بەم نەزیفە نەتەوەییە بگرین و رۆحی شەهیدەکانمان، بە تایبەتی شەهیدانی بەرەنگاری داگیرکردنی هەولێری پایتەخت، شاد بکەین."