یەنەکە: پەدەکە بە پاڵپشتی بەعس هەولێری داگیرکرد و دواتر چووە پاڵ دەوڵەتی تورک

مەڵبەندى ٣ـی یەنەکە بڵاوى کردەوە، پەدەکە هەولێرى بە تانك و تۆپی گاردى کۆمارى بەعس داگیر کرد و دوای ساڵێکیش، بەچوونە پاڵ جەندرمەی تورك درێژەیان بەم داگیرکردنە دا، دەشڵێن، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێت، کە هەولێر و دهۆکتان کردووە بە زیندانی ئازادیخوازان.

مەڵبەندى ٣ـی یەکێتیی نیستمانیی کوردستان (یەنەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامى پەدەکە دەداتەوە و باس لەوە دەکەن ئەوان بە پاڵپشتى بەعس و دەوڵەتى تورک هەوڵیریان داگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەدەکە هەولێرى بە تانك و تۆپی گاردى کۆمارى بەعس داگیرکرد و دوای ساڵێکیش، بەچوونە پاڵ جەندرمەی تورك درێژەیان بەم داگیرکردنە دا.

باسی لەوەشکردووە، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێت، کە پەدەکە هەولێر و دهۆکى کردووە بە زیندانی ئازادیخوازان و سەرخان و ژێرخانی کوردستانیشتان تاڵانکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەولێر وەردەگرینەوە، بەڵام بە تانك و تۆپی داگیرکەران نا، بەڵکو بە دەنگی خەڵکی ڕەسەنی هەولێر و بە یاسا و بە دادگا لێتان وەردەگرینەوە".

هـ . ب