دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد لە ناوچەی هەزەخ و سلۆپیی شرنەخ دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی تری پاکتاوکاری کرد و بێریڤان کوتلو هاوسەرۆک شارەوانیی جزیر، کە شارەوانییەکەى لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە دەستی بەسەردا گیراوە لەگەڵ چەندین کەسی تر بە ناوەکانی سەکڤان کلنج بەڕێوەبەری هەدەپەى شرنەخ، هاوسەرۆکی هەدەپەی هەزەخ نافییە گەچگەل، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی شار ئەلفەسیا ناس و ئاسومان کوتلەر، کە لەسەر ئەرک و کارەکانیان دوورخراونەتەوە، ئەکرەم شاڤلوک ئەندامی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک دەستگیرکران.
پۆلیس لەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییەیاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سیاسەتمەدار رەسوڵ ساداک-یش، بەڵام لەبەر ئەوەى ساداک لە ماڵ نەبوو، دەستگیر نەکرا.
ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکان زیاتر بن لەوەى کە تا ئێستا روون بووەتەوە، هەروەها لەبارەی کەسە دەستگیرکراەکانەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ژ.ت