یەپەژە شەهید بوونی فەرماندە ڕوناهی یەکتای ڕاگەیاند
یەپەژە ڕایگەیاند؛ ڕوناهی یەکتا یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهید بووە و ڕایگەیاند: "بە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و یەکسان تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە."
یەپەژە ڕایگەیاند؛ ڕوناهی یەکتا یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهید بووە و ڕایگەیاند: "بە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و یەکسان تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە."
یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە ڕایگەیاند؛ ڕوناهی یەکتا یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) لە بەنداوی تشرین چووە کاروانی شەهیدانەوە.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە، بەناوی ئارشین حوسێن (ڕوناهی یەکتا)، یەکێک بوو لە فەرماندە قارەمانەکانی بەرخۆدانی بێوێنەی سەنگەری بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق. ئامانجی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک تەسلیم کردنی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، لە هەمان کاتدا هەموو ئەو بەها کۆمەڵایەتی و مرۆییانەی کە گەلانی هەرێمەکە بە نرخێکی زۆر بەدەستیان هێناوە، لە ناوی ببات. جگە لەوەش ژیانی ژنان، گەلان و باوەڕیییەکانی سووریان کردوە بە ئامانج گرتووە، ئەمەش دڕندەیی سەرەکیی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیایە. گروپەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بەم ئامانجە لە دژی هەرێمەکەمان هێرشی سەختیان دەست پێکرد. ژنان بە هەموو دونیایان نیشاندا کە کەرامەتی ژنە تێکۆشەر و مرۆڤە ئازادەکان لە دژی هەموو جۆرە زوڵم و فشار و سەپاندنێکە و بۆ هیچ داگیرکەرێک سەر نەوی ناکەن. شەڕڤانان کە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا لە دژی چەتەکانی داگیرکەری فاشیستی تورک دەجەنگن، دەزانن تێکۆشانیان دەچێتە مێژووەوە، ئەم تێکۆشانە دژی تاریکیە. لەسەر ئەم بنەمایە بێ ترس و دوودڵی خۆیان فیدا دەکەن.
'بە ڕێبازی ژنی شۆرشگێر دەژیا'
هەڤاڵ و فەرماندەمان ڕوناهی یەکتا ڕۆحێکی بەرز و کەسایەتییەکی بڵندی هەبوو. هەرگیز قبوڵی نەدەکرد حکومڕانی خراپ لە کۆمەڵگەدا دروست بکرێت. لە شاری عەفرینی شاری شەرەف و بەرخۆدان لەدایک بووە. لە تەمەنی منداڵیدا لە خەباتی کەلتوور و هونەردا جێی گرتووە. بە پێوەرەکانی ژنێکی شۆڕشگێڕ ژیانی کرد. بۆیە لەگەڵ چڕبوونەوەی شۆڕشی ئازادی لە سووریا، ئەویش پەیوەندی بە سەنگەرەکانی تێکۆشانەوە کرد. ساڵی ٢٠١٢ کاتێک چەتەکانی ئەل نوسرە هێرشیان کردە سەر حەڵەب، ڕوناهی ڕێگای تێکۆشان و بەرخۆدانی هەڵبژارد و بەشداری خەباتی شۆڕشی کرد.
فەرمانداری گەنجی یەپەژە
ڕوناهی یەکتا له چالاکییەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕدا بەشدار بوو. بوو بە هەڤاڵ و دۆستی ژنانی گەنج و گەنجان. ڕوناهی بە ئەڤینی شۆڕش گەنجانی پەروەردە کرد. لە هەموو هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خەباتی ڕێکخستنی بەڕێوەدەبرد. کاتێک دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر عەفرین و تراژیدیایەکی مەزنی مرۆیی دروستبوو، هەڤاڵ رۆناهی بە توڕەییەکی زۆرەوە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەییدا. هێندەی تر قووڵتر هەستی بە پێویستی خەباتی پاراستن کرد و پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەپەژە کرد پەروەردی تیۆریی و سەربازی بینی و دەبێتە یەکێک لە فەرماندە گەنجەکانی یەپەژە و بە ڕەنجی بێهاوتای پەروەردەی شەڕڤانانی دەکرد، ئەرک و بەرپرسیارێتی پاراستنی خۆی بە جدیەتێکی مەزنەوە دروست کرد.
'تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە'
شەڕڤان و هەڤاڵانی ڕوناهی یەکتا لە قوڵایی چاوەکانیدا، لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا هەستیان بەو هیوا و حەماسە کرد و هێزیان لێ وەرگرت. هەر بۆیە ژیانی خۆی بە دیسیپلین و هەڤاڵێتی و تێکۆشان لەسەر پێوانە و بنەماکانی شۆڕشگێڕی نەخشاند. هەڤاڵمان ڕوناهی یەکتا لە ٢٥ ی کانوونی یەکەمدا لە کاتی شەر لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەگەڵ تەواوی هەڤالانی تێکۆشانی مەزن و مێژووی بەڕێوەدەبرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوو.
هەڤاڵی فەرماندەمان ڕوناهی یەکتا بە ڕێز و شکۆمەندییەکی بێ سنوورەوە بە بیردێنینەوە، سەر لە بەردەم یادکردنەوەییدا دادەنوێنین. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی وڵاتپارێزیان، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەموو هەڤاڵانی دەکەین. لە تێکۆشانی مافدار و شەرەفمەندانەماندا یادی دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین بە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و یەکسان تۆڵەی شەهیدانمان بکەینەوە. تێکۆشانی شەهیدان ڕێگەمانە و ئامانجی سەرکەوتنمان ڕۆشن دەکاتەوە.
ناسنامەی شەهید بەمجۆرەیە:
ناو و پاشناو: ئارشین حوسێن
ناسناو: ڕوناهی یەکتا
ناوی دایک:حەسنە
ناوی باوک: ئەنوەر
شوێن و ڕۆژی شەهید بوون: ٢٥/١٢/٢٠٢٤ بەنداوی تشرین"