ئێران لە مانگێکدا لانیکەم ١٤ کەسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەداوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، دەوڵەتی ئێران لە مانگی ئابدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم ١٤ کەسی لەسێدارەداوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان راپۆرتی پێشێلکارییەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستانی لە نێوان ١-٣١ی ئابی بڵاوکردەوە.

تۆڕەکە بڵاویکردەوە کە لە مانگی ئابدا لانیکەم ١٤ کەس لەسێدارەدراون و یەک لەوانە رەزا رەسایی تەمەن ٣٥ ساڵ بوو کە دوای بەرخودانی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەستگیرکرابوو.

بە گوێرەی راپۆرتی مانگانەی ئەو رێکخراوە لە ٢٦ی ئابدا مۆبینا زەینیوەندی تەمەن ١٨ ساڵ لە پارێزگای ئیلام لەلایەن باوکیەوە بە پاساوی ئەوەی ویستوویەتی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکات کە خۆسیویستووە، کوژراوە.

هەروەها راگەیەندرا کە لە ماوەی مانگی ئابدا ٢ کۆڵبەر کوژراون و ٩ی دیکەش برینداربوون.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەس خراوەتەڕوو کە لەو ماوەیەدا ١٧ کەس دەستگیرکراون کە کەسایەتی ئایینیسیان لەناودا بووە و دادگاکانی ئێران سزای زیندانی جیاجیایان لەنێوان ٦ مانگ تا ٨ ساڵ بۆ لانیکەم ٥ کەسدا بڕیوەتەوە.