ئێران سزای زیندانی بەسەر چالاکوانێکی کورددا سەپاند

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە کە سزای سێ ساڵ و چوار مانگ زیندان بە سەر چالاکوانێکی کورددا سەپێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەو تۆڕە کە چاودێری دۆخی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، دادگای شنۆ سزای ٣ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی بەسەر چالاکوانی سیاسی کورد یوسف حاجیدا سەپاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە یوسف حاجی بە تۆمەتی 'زیانگەیاندن بە ئاسایشی نەتەوەیی' ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.

لە ئێران کورد و بەرهەڵستکارانی دیکە بە تۆمەتی هەڕەمەکی و بێ بنەما، لە دانیشتنی چەند خولەکیدا دادگایی دەکرێن و سزای قورس، لەوانە سزای لەسێدارەدان و سزای زیندانی درێژخایەن بۆ دەبڕدرێتەوە.

هـ . ب