ئەردۆغان ئامەدی گەمارۆدا، لایەنگرانی لە هەموو شارەکانەوە هێنراون

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک بەر لە میتینگی ئامەد، فەرمانی بە پۆلیسەکانیدا کە شارەکە گەمارۆ بدەن و لە زۆر شارەوە لایەنگرانیان بێنن بۆ میتینگەکە.

بۆ میتینگەکەی ئەردۆغان لە ئامەد، پۆلیس شارەکەی گەمارۆدا. خاڵی کۆنتڕۆڵ و ئاستەنگیەکان زیاتر کران. بە بەردەوامی هەلیکۆپتەری پۆلیس لەسەر شارەکە دەگەڕێت.

هەروەها لە روحا، سێواس، ئایدن، خارپێت، چەولک، مێردین، ئێلح، کیلیس و مەلەتی بە هەزاران کەس رەوانەی ئامەد کراون.

زۆربەی ئەو کەسانەش بە زۆر و هەڕەشە رەوانەی ئامەد کراون. بۆ بردنی ئەو کەسانەش، ئۆتۆمبێڵی تایبەت، پاس و شەمەندەفەر بەکارهێنران.

هاتوچۆ بە تەنها بۆ ئەردۆغان و لایەنگرانی کراوەیە. هاوڵاتیانی ئامەد ناڕەزاییان پیشاندا. لەنێوان لایەنگرانی ئەردۆغان و هاوڵاتیانی ئامەددا لە هەندێک شوێن ئاڵۆزی دروست بووە.

خوێنکارانی خولی قورئان خوێندنیش بۆ یاریگای ئامەد براون کە میتینگەکە لەوێیە.

ف.ق