یەرەکە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی راگەیاند

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە کات و شوێنی جیاواز شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی یەرەکە ناسنامەی ٣ گەریلا شەهیدەکەی لە هەفتەی قاڕەمانێتیدا راگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە مێژووی تەڤگەری ئازادیدا زۆر قاڕەمان دروست بوون و باجی زۆر گەورەیاندا. لەسەر ئەم بناغەیە، لە کەسایەتی مەزلۆم دۆغان و ماحسوم کۆرکمازدا (عەگید)، یادی هەموو شەهیدانی هەفتەی قاڕەمانێتی دەکەینەوە و بەڵێنمان بۆ تێکۆشان دووبارە دەکەینەوە."

یەرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتی تێکۆشانی قورس و خەباتدا، گەریلاکانی کوردستان ' رووبەرووی هەندێک رووداو' دەبنەوە کە شایەنیان نییە و وتی، " لە کات و شوێنی جیاوازدا، سێ هەڤاڵمان بەو شێوەیە شەهید بوون و ئێمە بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە."

بەردەوامی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

- هاوڕێ چالاک بەرخۆدان کە لە هەرێمی کۆتۆل لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە، ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری ریزەکانی گەریلادا کردووە و سالی ٢٠١٢ لە رووداوێکدا شەهید بوو.

- هاوڕێ دڵبرین هەژار کە لە مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کردووە و لە ساڵی ٢٠١٢دا لە رووداوێکدا شەهید بوو. هاوڕێمان ماوەیەکی زۆر تێکۆشانی کرد و فەرماندەیەکی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

- هاوڕێ پالە مێردین کە خەڵکی مێردینە، ساڵی ٢٠١١ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کردووە و ساڵی ٢٠١٥ لە هەرێمی موکریان لە رووداویکدا شەهید بوو.

یەرەکە وتیشی، " سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان لە خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشان گەش بکەین و لەسەر ڕێچکەی شەهیدان خەباتمان بەردەوام بێت."

ف.ق