یەرەکە نەورۆزی ٢٧٢٣ی پیرۆز کرد

یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە رێورەسمێک نەورۆزی ٢٧٢٣یان پیرۆز کرد.

گەریلا بە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت، ژن ژیان ئازادی لە دەوری یکتر کۆم بوونەە. لە سەرەتادا ئەندامی فەرمانداری (یەرەکە) شیار شەوگەر وەها هەلسەنگاندنی کرد؛

 شیار شەوگەر لە سەرەتای قسەکانی خۆی‌دا نەورۆزی ٢٧٢٣ لە رێبەر ئاپۆ و هەموو شەهیدانی شۆڕش و گەلانی وڵات پارێز و هەموو هەڤاڵان پیرۆز کرد و وەها بەردەوام کرد؛

لە ساڵی ٢٠٢٢ دا تێکۆشانێکی تێر و پر هاتە ژیان کردن. دووژمنی داگیرکەر لە سەر خوێنی گەلەکەمان سیاسەتی خۆی بەرێوە دەبات و بەو سیاسەتە دەخوازێت گەلەکەمان روو بە رووی قرکردنەوەیەک بێنێت. دووژمنی داگیرکەر هەر چەندە سیاسەتی بێ پێوان بەرێوە ببات، تەڤگەری ئاپۆیی  لە ناو ئەو ساڵە دا ٥٠ ساڵەی خۆی پر دەکاتەوە و هەموو سیاسەتی داگیرکەران لە گەڵ زەوی دا کردە یک، ئەوە دەدات دیار کردن کە گەلی کورد گەلێکی بەرخۆدیرە  و لە مێژوو دا لە بەرامبەری داگیرکەران سەری دانەنواندوە و دانانەوێنێت.

لە کوردستان دا کوردی خیانەتکار بە سێبەری تەڤگەری ئازادی خۆیان لە سەر پێیان دەگرن ؛ 

لە مێژووی گەلی کورد دا بە دەستی خیانەتکاران ویستیان تەڤگەری کورد لە بەین ببەن و نەیانتوانی، لە رۆژی ئەمرۆیش دا دەخوازن ئەوە بدەنە ژیان کردن. ئەو خیانەتکارانەی کە ئەمرۆ لە سێبەری تەڤگەری ئازادی ژیان دەکەن و خۆیان لە سەر پێیان دەهێڵن. لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستان دا، ئەو سیاسەتە بێ پێوانەیان لە ساڵی ٢٠٢٢ دا سەر نەکەوت و تێک‌چوو.

نەورۆزی ٢٠٢٣ ببێتە کۆتایی هاوردنی داگیرکەران؛

ئێمە ئەو ساڵە بکەینە ساڵی ئازاد کردنی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا وەکوو یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ خۆمان بە رێکخستن دەکەین. لە هەمان کات دا  لە سەر ئەو فکرە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە گەڵ گەلی کورد، فارس، عەرەب، بەلووچ، ئازەری دەخوازین لە سەر کۆکی خۆیان ئاوا بکەین.

لە بەردوامی قسەکانی خۆی دا فەرمانداری (یەرەکە) شیار شەوگەر گرنگی داوە ئەو سەرهەڵدانانەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا بەرێوەدەچێت و دیاری کرد کە ئەو گۆرانکاریانە پێویستە لە سەر ئەساسی داخوازی گەل بێت.

تێکۆشانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی دابڕاو نیە

لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ساڵی بۆرین دا شۆڕشێک بە دروشمی ژن ژیان ئازادی دەستپێکرد و ئەو شۆڕشە لە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دابڕاو نیە. دروشمی ژن ژیان ئازادی و پارادایمی رێبەر ئاپۆ پێکەوە دەمەشێت. لە ناو ئەو شۆڕشە دا بۆ چێ ئەو دروشمە دێتە گوتن؛ سیستەمی داگیرکەری ئێران تەمەنی خۆ پر کردوە و پێویستی بە گۆرانکاری هەیە و لە بەر ئەوەی کە پیێشکەوتن لە ئینسان دا هەیە ئیدی گەل ئەو سیستەمە قەبووڵ ناکات. لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا گۆرانکاری درووست دەبێت، داگیرکەری ئێڕانیش پێویستە ئەو گۆرانکاریانە ببینێت و هەنگاوێک بۆ گۆرانکاری هەڵگرێت لە بەر ئەوەی کە گەل ئەوە ناخوازێت. لە رۆژی ئەمرۆ دا  ئێڕان ئەو کائۆسانەی لە بواری ئابووری، سیاسی و لەشکەری گەلەکەمان ژیان دەکات و پێویستی بە گۆرانکاری هەیە. بە پێشەنگایەتی ژن نە تەنیا گەلی کورد هەموو ئەو گەلانی کە ئێران ژیان دەکەن بوونە یەک دەنگ و داخوازی دیموکراسی دەکەن. لە بەر ئەوەی کە ئێران کۆمەڵگایەکی زۆر نەتەوییە. رێبەر ئاپۆ لە ناو پارێزنامەی خۆ دا دەڵێێت؛" ئەگەر ئێران گۆرانکاری درووست بکات ئەو کاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا ببێتە دەوڵەتێکی نموونە. شتێکە بینیمان گەل بە دەست‌گرتنی یەک یەکیەتی خۆیان ئاوا کرد و پێویستە زۆرتریش بکەن.

ئێستا لە ئەمریکا هەندێک گرووپ بە پێشەنگایەتی کوری شاه چەند کەسیان کۆ کردوەتەوە. لە ناو مێژوو دا ئەوانەی کە پێشەنگی تەڤگەری رۆژهەڵاتی کوردستانیان قەتڵ کرد و کۆتاییان بە کۆماری مەهاباد هێنا دیسان شاه بوو، لە کاتی سیستەمی شاه ئەو شتە هاتە ژیان کردا و لە رۆژی ئەمرۆ دا دیسان دەیانەوێت بە دەستی ئەمریکا گۆرانکاری درووست بکەن و بە دەستی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سیستەمی ئەمریکا درووست بکەن. بەڵام گەڵ ئەوە ناخوازێت ئەگەر بیویستایە سیستەمی شاه نەدەروخا و هەتا ئێستاش ژیانی دەکرد. گەل بە دروشمی نە شاه  و نە رەهبەر هەر رۆژ بەدەڵ دەدەن. هەر لە بەر ئەەوش پێویستە هەموو گۆرانکاری لە گۆری داخوازی گەل وەرێت کردن، لە ئەو بابەتە دا پێویستە گەلەکەمان هەتا دوایی لە گۆری داخوازی خۆ هەڵسوکەوت بکات.

لە کۆتایی قسەکانی خۆی دا فەرمانداری (یەرەکە ) وەها گووت؛

نەورۆزی ٢٧٢٣ جارێکی تر لە گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز دەکەین و لە هەموو ئەو شارانەی کە تێکۆشان بەرێوەدەبەن لە ماکۆ هەتا سەقز، مەهاباد، مەریوان، بۆکان، سنە، کرماشان ئەو شەهادەتانەی کە دراووە بە بیر دێنین و دیار دەکەین لە راستی ئەوان دا تێکوشانی ساڵی ٢٠٢٣ بگەیینینە سەرکەوتن. لە هەمان کات دا پێویستە گەلەکەمان بە تێکۆشانی خۆیان بۆ ئازادکردنی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کار بکەن و خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ بکەن. جارێكی تر نەورۆز لە هەموو گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە رێبەر ئاپۆ و دایکی شەهیدان و لە هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەین. دەڵێێن نەورۆزی رێبەر ئاپۆ پیرۆز بێێت.

لە بەردەوامی رێورەسمەکەدا گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەڵکردنی ئاگر و هەڵپەەرکێ و گۆرانی دەستیان بە پیرۆزبایی کرد.

لە ناو رێورەسمەکە دا گەریلاکان  ئاوا پیامیان دا؛

گەریلای (هەپەژە) ئاگری ژیان شەر؛

وەکوو گەریلای ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتادا نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ و لە شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی پیرۆز دەکەین. لە ئەو نەورۆزە دا هیوای ئێمە لە هەر کاتێک بەرزترە، لە بەر ئەوەی کە شۆڕش بە دروشمی ژن ژیان ئازادی دەستپێکردیە و دەگەیەتە سەرکەوتن. جارێکی تر نەورۆز لە هەموو گەلانی بندەست و گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەر چوار پارچەی کوردستان پیرۆز دەکەین.

گەریلای (یەرەکە) سیپان ئارارات ؛

لە سەرەتادا نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ و لە هەموو هەڤاڵانی سەر شاخ و هەڤاڵانی زیندان پیرۆز دەکەین، دووژمنی ئێمە پێویستە باش بزانێت ئەو پێواژۆی کە ژیان دەکەین پێواژۆی ئازادی رێبەر ئاپۆیە. نەورۆز هیوای گەلانە و لە نەورۆز دا دەرکەوتنی گەورە درووست دەبێت و باوەری ئێمە ئەوەیە کە هەر کەس بە رۆحی نەورۆز ئاگری ئازادی گەورە بکات.

گەریلای (هەپەژە) زیلان سەقز؛

لە سەرەتادا نەورۆزی ٢٧٢٣  لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. لە نەورۆزی ئەمساڵ دا پێویستە رۆحی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی گەورەتر ببێت و لەو باوەریە داین کە بگەیەتە سەرکەوتن. وەکوو گەریلا دیار دەکەین کە ئەمساڵ بکەینە ساڵی تێکۆشان و ئازادی. لەوێ دا دەخوازین بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ئەو نەورۆزە بە یەک رۆح پیرۆز بکەین و بەو رۆحەوە بگەیین سەرکەوتن.

لە کۆتایی دا گەریلاکان پیامی خۆیان وەها ئانین سەر زمان و بە هەڵکردنی ئاگر و خۆشیەکی گەورە کۆتاییان بە پیرۆزبایی هێنا.

ژ.ت